لە ١٢ ڕۆژدا ١٢٩ بەلەم ھەوڵیانداوە لە تورکیاوە خۆیان بگەیەننە دورگەکانی یۆنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ١٢ ڕۆژدا ١٢٩ بەلەم ھەوڵیانداوە لە تورکیاوە خۆیان بگەیەننە دورگەکانی یۆنان

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت لێشاوی کۆچی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تورکیاوە بۆ دورگەکانی وڵاتانی یۆنان و ئەووروپا بەردەوامە و لە ماوەی دوازدە ڕۆژی ڕابردوودا ١٢٩ بەلەم ھەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە دورگەکانی وڵاتی یۆنان.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند "سەرباری تراژیدیا و ڕووداوە دڵتەزێنەکانی ڕۆژانە کە بەرۆکی کۆچبەران دەگرێ و سەرەڕای ئەو ھەموو کۆسپ و بارودۆخە سەختەی لە رێگای کۆچدا رووبەڕوویان دەبێتەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە نوێنەری دەزگای لوتکەوە لە وڵاتی تورکیا بەدەستمان گەیشتووە، لێشاوی کۆچی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تورکیاوە بۆ دورگەکانی وڵاتی یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامی ھەیە".

 

گوتیشی: "لەماوەی ١٢ ڕۆژدا و لە ١ تا ١٢ی١ی٢٠٢٠، ژمارەی ئەو بەلەمانەی ھەوڵیانداوە لە کەناراوەکانی تورکیاوە خۆیان بگەیەنن بە دورگەکانی وڵاتی یۆنان بریتیە لە ١٢٩ بەلەم کەھەڵگری ٣ ھەزار و ٦٠٩ کۆچبەر بوون، بەڵام پۆلیسی تورکیا توانیویەتی ٩٥ بەلەم بوەستێنێ و ٣٤ بەلەمیش لەماوەی ئەو دوازدە ڕۆژەدا گەشتوونەتە وڵاتانی یۆنان کە ھەڵگری ھەزار و ٣٤٢ کۆچبەر بوون".