كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا یەختێک بە دەیان کۆچبەرەوە نووقم بوو

بەشێکیان کوردن

ئەمڕۆ شەممە 11/1/2020، بەهۆی نووقمبوونی یەختێک لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا زیاتر لە سی کۆچبەر خنکاون و بێسەروشوێن بوونە و بەشێکیان کوردن.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی دڵتەزێن و کە کاتژمیر 9ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە، لە کاتی کۆچکردنی پۆلێک پەنابەر کە بەنیاز بوونە لە کەناراوەکانی وڵاتی یۆنان خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا لە نزیک دوورگەی (پاکسوس) ی یۆنان توشی ڕووداو بوونە و زیاتر لە سی کەسیان خنکاون و بێسەروشوێن بوونە کە بەشێک لە کۆچبەرەکانیش کوردن".

 

ڕاشیگەیاند: "بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیاکان".

 

گوتیشی: "لەلایەن چەند کەشتییەکی بارهەڵگرەوە پۆلیسی دەریاوانی (کەرکەرە و ئیگۆمەنیچە)ی یۆنانی ئاگادارکراوەتەوە کە توانیویانە 21 کەسیان ڕزگار بکەن و تەرمی 12 قوربانیشیان لە نێو دەریادا دەرهێناوە و نزیکە 17 پەنابەری دیکەش بێسەروشوێننن".