یەختێک بە 15 کۆچبەرەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان نووقم دەبێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەختێک بە 15 کۆچبەرەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان نووقم دەبێ

کۆچبەری عێراقی و ئێرانین

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، یەختێک لە نێوان تورکیا و یۆنان کە 15 کۆچبەری عێراقی و ئێرانی هەڵگرتبوو نووقم بوو.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانێکی پێنجشەممە(٢-١-٢٠٢٠) یەختێک بە 15 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی فیسای لە تورکیا بەڕێکەوتووە بۆ دوورگەی رۆدۆسی یۆنان و لە ئەنجام یەختەکە لە کەناراوەکانی فیسای لە تورکیا نووقمی ئاو بووە و و بەپێی گوتەی پاسەوانانی سەر سنووری کەناراوەکانی تورکیا، تا ئیستا تەرمی 8 لەو کۆچبەرانە دۆزراوەنەتەوە و سێیان لە ڕەگەزی مێن، بەڵام تا ئیستا حەوت کۆچبەرەکەی دیکە بێسەروشوێنن".


ئاماژەی بە ئەوەش کرد، کە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ناسنامەی قوربانییەکان دیاری بکرێت، بەڵام زۆرینەیان کۆچبەری عێراقی و ئێرانین و بەدواداچوونەکانیش بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بەردەوامن.