شەش پەنابەری عێراقی و سووری لە سڕبیا گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەش پەنابەری عێراقی و سووری لە سڕبیا گیانیان لەدەست دا

شەش پەنابەری عێراقی و سووریا لەناو رووبارێکی سڕبیا لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دوو بەلەمی گواستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی لەناو رووباری دانوب لە باکووری سڕبیا، لە تێکشکاون.

پەنابەرە نایاساییەکان هەوڵیان داوە بە پەڕینەوە لە رووبارەکە خۆیان بگەیەننە کڕواتیا، بەڵام بەلەمەکانیان تێکشکاون.

بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکە،دوو منداڵ و چوار کەسی گەورە، کە ئەندامانی دوو خێزانی عێراقی و سووری بوو، گیانیان لەدەست داوە.

بەهۆی شەڕ و کێشەی ناوخۆیی و خراپیی باری ئابوورییان، هاووڵاتییانی عێراق و سووریا بەردەوام هەوڵ دەدەن بە رێگای نایاسایی، خۆیان بگەیەننە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا.