هه‌ر يه‌ك له ژن و پیاو، شێوازێکی تایبەتی ژیانی سێکسیی هەیە، له ڕووى حه‌ز و شێوازى پراكتيزه‌كردن و كات و ئه‌و هاوبه‌شه‌ى كه حه‌ز ده‌كات ئه‌و په‌يوه‌ندييه له‌گه‌ڵيدا پراكتيزه بكات، به‌ڵام به‌گشتى كۆمه‌ڵێك ياسا و نه‌ريتى باو هه‌ن، كه له زۆربه‌ى خه‌ڵكدا هاوبه‌شن. ئه‌و جۆر، يان شێوازانه‌ى كه دوورن لە شێوازی زاڵەوە، بە لادان لە ژیانی سێکسی سروشتی دادەنرێن.
پ: ژيانى سێكسیى سروشتى يانى چى؟
و: ژيانى سێكسیى سروشتى واته ژن و پياو په‌يوه‌ندييه‌كى سێكسیى بايۆلۆژى له‌نێوانياندا هه‌يه و ده‌شێ هاوكات بێت له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندیى سۆزدارى و هه‌ر يه‌ك له‌م دوو په‌يوه‌ندييه هاوكاریى يه‌كدى بكه‌ن له به‌رده‌وامبوون و به‌هێزكردنى يه‌كديدا. هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له ژن و پياو چێژ له‌و په‌يوه‌ندييه ببينێ و هه‌وڵى پاراستنى بدات.
پ: ئه‌ى شێوازى ناسروشتى له په‌يوه‌ندیى سێكسيدا چييه؟
و: هه‌وڵدان، يان ئاره‌زووكردن، يان پراكتيزه‌كردنى هه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كى سێكسى له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌يوه‌ندیى سێكسیى بايۆلۆژى له‌نێوان ژن و پياودا به ناسروشتى ناو ده‌برێ، به‌ڵام ئه‌م ناسروشتييه‌ش به‌پێى كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌مه‌كان گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه. هه‌ندێ په‌يوه‌ندیى سێكسى، بۆ نموونه له‌نێوان نێر و نێردا، يان له‌نێوان مێ و مێ-دا له‌ڕابردوودا له‌نێو زۆربه‌ى زۆرى كۆمه‌ڵگه‌كاندا به ناسروشتى دانراوه. به‌ڵام ئێستا له هەندێ لە وڵاتانى دنيا، له ڕووى ياساييشه‌وه ڕێگه‌پێدراوه، هه‌روه‌ها ديدى ئەو كۆمه‌ڵگانەش به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سانه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، به چاوپۆشين له‌وه‌ى ئايا تا چه‌ند باوه، يان ئايا زۆرينه‌ى خه‌ڵك ئه‌و شێوازه له په‌يوه‌ندى پراكتيزه ده‌كه‌ن.
له‌ڕابردوودا و ئێستاتش لە زۆر لە کۆمەڵگەکاندا، ئەو کەسەی لە ڕەفتاری سێکسیی باو دوور بكه‌وتايه‌ته‌وه، بە کەسێکی شاز لە ڕووی سێکسییەوە پێناسە ده‌كرا و دەکرێ. كه‌سێكى شاز له ڕووى سێكسييه‌وه هه‌ندێ جار واته كه‌سێكى گوناهبار به پێوه‌رى ئايينى، يان كه‌سێكى لاده‌ر به پێوه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى دانراوه. تا ئێستاش له زۆر له كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌مان ڕوانگه و پێوه‌ر بۆ مه‌سه‌له سێكسييه‌كان هه‌يه.
پ: بۆچى هه‌ندێ كه‌س په‌نا ده‌به‌ن بۆ شێوازى ناسروشتى، يان ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێ لادانى سێكسى، له‌كاتێكدا ده‌توانن وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى ديكه په‌يوه‌ندیى سێكسیى سروشتيیان هه‌بێت؟
و: ئه‌سته‌مه تەنیا هۆکارێک بۆ لێکدانەوەی حاڵەتی لادانی سێکسی، يان په‌يوه‌ندیى سێكسیى سروشتى بدۆزینەوە، چونکە زۆربەی حاڵەتەکانی لادان لە ئەنجامی کارلێکردنی چەندەها فاکتەر پێکەوە، كە پلەی جیاوازيان له توندى و کاریگەریدا هه‌يه، ڕوو ده‌ده‌ن. ئەم فاکتەرانەش وەک، سروشتی کەسێتیی ئەو کەسە و شێوازى پەروەردەكردن، ژینگەی کۆمەڵایەتی، لايه‌نى بايۆلۆژى و توانا سێکسییەکانی. له‌م ڕوانگه‌يه‌وه ده‌شێ كۆمه‌ڵێك هۆكار له دروستبوونی حاڵەتی لادانی سێکسیدا ڕۆڵ ببينن، وه‌ك:
- به‌ڕێكه‌وت ئاشكراكردن و ئه‌نجامدانى جۆرێك له په‌يوه‌ندیى سێكسى، كه پێشتر ئه‌و كه‌سه بير‌ى لێ نه‌كردووەته‌وه، ده‌شێ له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن به په‌يوه‌ندیى سێكسى ئه‌وه ڕوو بدات، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا به لادان يان ناسروشتى دانانرێ، ئه‌گه‌ر تاک توانای دەستبەردارى بێ و سەرلەنوێ بۆ شێوازی سروشتی سێکسکردن بگه‌ڕێته‌وه. له‌كاتێكدا نەگەڕانەوەی بۆ شێوازی سروشتی و بەردەوامبوونی لەسه‌ر پراکتیزەکردنی ئەو شێوازە تازەیەی، کە دۆزیویەتییەوە و پێی فێر بووە، دەشێ بە حاڵەتی لادان دابنرێ.
- چێژنه‌بينين له په‌يوه‌ندیى سێكسیى سروشتى هۆكارێكى ديكه‌يه بۆ په‌نابردن بۆ په‌يوه‌ندیى سێكسیى ناسروشتى، يان ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێ لادانى سێكسى. کاتێک مرۆڤ ناتوانێ بە شێوازی سروشتی ڕازیبوونی سێکسی و هەستکردن بە تێربوون بەدەست بێنێ. ئەم فاکتەرە هۆکاری حاڵەتی ماستەربەیشن و هۆمۆسێكسواليتى و سێکسكردن لەگەڵ ئاژەڵدا، یان سێکسكردن لەگەڵ منداڵدا و سێکسكردن لەگەڵ کەسانی تابۆدا و چەندەها حاڵەتی دیکەی لادان، لێک دەداتەوە. زۆربەی ئەم لادانە سێکسییانە بە زۆری لە ژیانی ئەو کەسانەدا نامێنن، کاتێک ئەو کەسە دەرفەتی تێربوونی سێکسی لە ڕێی شێوازی سروشتیی سێکسکردنه‌وه بۆ ڕێ دەکەوێ.
- خووپێوه‌گرتن به شێوازێكى تايبه‌تييه‌وه له سێكس، كه به باو دانانرێ. ده‌شێ هۆكاره‌كه‌ى په‌يوه‌ندیى به ده‌ستنه‌كه‌وتنى هاوبه‌شى سێكسیى سروشتييه‌وه هه‌بێت، يان له تاك بێ‌ئاگا بێت له‌وه‌ى كه ئه‌و شێوازه له په‌يوه‌ندیى باو و سروشتى نييه، له‌به‌ر ئه‌وه کاتێک خۆی ده‌رک بەوە دەکات ئەو پەیوەندییکردنە بەو شێوەیە هەڵەیە، ڕووەو شێوازى سروشتى ئاڕاستە دەگرێته‌وه و دەتوانێ دەستبەرداری ئەو شێوازە ناسروشتییە ببێ.
- جووت توخمیی هۆكارێكى ديكه‌يه بۆ لێكدانه‌وه‌ى لادانى سروشتى، به تايبه‌تى له حاڵه‌تى هۆمۆسێكسوالێتيدا. بەپێی ئەم ڕوانگه‌يه، مرۆڤ لەبنه‌ڕه‌تدا جووت توخمە، بەشێکی نێرە و بەشێکی مێ -یە و بە پلەی جیاواز هەردوو توخمەکە لە خوڵقاندنی توخمی نێر و مێ -دا بەشدار دەبن، به‌ڵام هۆرمۆنه‌كان و ژينگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تيیش دواتر ڕۆڵ له دياريكردنى ناسنامه‌ى توخمى ئه‌و كه‌سه ده‌بينين، وه‌ك نێر يان وه‌ك مێ. به‌و پێيه كاتێك توخمى مێ ئاره‌زووى توخمى مێ، يان نێر ئاره‌زووى هاتوخمه‌كه‌ى خۆى ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌يه، كه به‌شى نێرينه له‌و مێيه‌دا زاڵتره و ئاره‌زووى مێ ده‌كات. هه‌مان شتيش له نێردا ڕاسته.
پرسياره‌كانتان له ڕێى ئه‌م ئيمه‌يله‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه:
prsiar.walam@yahoo.com