كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە زیندانەکانی تورکیا ئازادکران

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای دەکات کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە زیندانەکانی تورکیا ئازادکراون.


ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە نوێترین چالاكی و بەهاناوەچوونی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە رێگەی نوێنەری خۆمان لە وڵاتی توركیا، توانرا پێنج پەنابەری دەستبەسەركراو لەزیندانییەكی شاری ئیستەنبوڵی وڵاتی توركیا، دوای راییكردن و جێبەجێكردنی مامەڵە و كاروبارە یاساییەكانیان ئازاد بکرێن".


ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان پێنج کەسە كە خەڵكی شارەكانی سلێمانی و قەڵادزێ‌ و رانیە و موسڵن، وا بریارە رۆژی دووشەممە بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان.