سبەی لە مەراسیمێکدا لە برۆکسێل ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سبەی لە مەراسیمێکدا لە برۆکسێل ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە


بڕیارە سبەی سێشەممە لە مەراسیمێکدا لە برۆکسێل ئاڵای کوردستان لەلایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بەرز بکرێتەوە.


لەمبارەیەوە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە کوردستانیانی بەلجیکا ئاگادار دەکەنەوە، بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان سبەی کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، لە بارەگای نوێنەرایەتی لە برۆکسێل لە مەراسیمێکدا ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە.


جێی باسە سبەی سێشەممە ڕۆژی ئاڵای كوردستانە و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم بۆنەیەوە ئاڵا بەرز دەكرێتەوە.