ئەمشەو لە سنووری شارۆچکە مەندەلی تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەر بە سوپای عێراق و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی عێراقی کوژران و بریندار بوون.
عهقید نیهاد محهمهد ، گوتهبێژی پۆلیسی دیاله، به ( باسنیوز)ی راگهیاند: "به سودوهرگرتن له ناجێگریی کەشوهەوای ناوچهكه، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو یەکشەممە(١٥-١٢-٢٠١٩) چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی نەدا لە سنووری شارۆچکەی مەندەلی هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق".
گوتیشی: "بههۆی ئهو هێرشهوه چوار سهربازی عێراقی كوژران و دوو سهربازی دیکەش برینداربوون".
ئاشکراشیکرد کە هێزەکەی سوپای عێراق بەرپەرچی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ بەردەوام بووە.