كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمینداری ناتۆ: نزیكبوونەی چین لە تەكنۆلۆژیای 5G هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان


ئەمینداری ناتۆ رایگەیاند كە نزیكبوونەوەی چین لە دروستكردنی سیستەمەی تەكنۆلۆژیای 5G، هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان.


ینس ستولتنبرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە كۆڕبەندێكی تایبەت بە پیشەسازی لە ئەمریكا وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی لە دەرەوەی وڵاتانی ناتۆدا، تەكنۆلۆژیایەكی تازە لەدایك دەبێت كە بریتیە لە سیستەمەی تەكنۆلۆژیای 5G و چین دروستی دەكات، ئەمەش دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نێودەڵەتی.


ستولتنبرگ لە وتارەكەیدا باسی لەوە كرد كە بۆ ئەو سیستەمی تەكنۆلۆژیای 5Gیە دەبێتە هەڕەشە و هۆیەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئەم تەكنۆلۆژیایە لەلایەك هاوكێشەی ئەنجامدانی جەنگ لە جیهاندا دەگۆڕێ و لەلایەكی دیكەش كاریگەری لەسەر گۆڕانی كۆمەڵگاكان دروست دەكات.