سترێس يان فشارى ده‌روونى، زاراوه‌يه‌كى ئاشنايه به زۆربه‌مان. له ژيانى ڕۆژانه‌دا به‌هۆى چه‌ندان هۆكارى ساده يان گرنگ و به شێوازى جياجيا هه‌ست به سترێس ده‌كه‌ين، به‌ڵام هه‌ندێ جار بێئاگاين له كاريگه‌رييه نێگه‌تيڤه‌كانى بۆسه‌ر ده‌روون و جه‌سته و ژيانمان به گشتى.
پ: سترێس چييه؟
و: سترێس بريتييه له كاردانه‌وه‌ى جه‌سته به‌رامبه‌ر به دۆخێكى تايبه‌تى، كه مێشك پێى وايه جه‌سته تووشى زيانێك ده‌بێت. ئيدى هۆكاره‌كه واقيعى و به‌رجه‌سته بێت، يان ته‌نيا له خه‌ياڵى ئه‌و كه‌سه‌دا بێت و خۆى بير‌ى لێ بكاته‌وه. كاتێك كه مرۆڤ هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك ده‌كات، كارلێكێكى كيميايى له جه‌سته‌دا ڕوو ده‌دات، كه ڕێگه‌ت پێ ده‌دات به‌و شێوه‌يه ڕه‌فتار بنوێنى، كه له زيانپێگه‌يشتن به‌دوور بيت. له كاتى سترێسدا لێدانى دڵ زياد ده‌كات، هه‌ناسه به‌خێرايى ده‌درێت، ماسوولكه‌كان گرژ ده‌بن و په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌م شێوه‌يه له ئاماده‌باشيدا ده‌بيت بۆ به‌رگريكردن له خۆت.
بێ گومان هه‌ستكردن به سترێس له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه جياوازه. هه‌روه‌ك چۆن هۆكار و ڕه‌فتاركردنيش له كاتى سترێسدا جياوازن، به‌ڵام به‌گشتى جه‌سته‌ى مرۆڤ به جۆرێكى ڕێك و زيره‌كانه به‌رنامه‌ڕێژ كراوه، كه بتوانێ به‌رگه‌ى بڕێك له سترێس بگرێ، كه پێويسته و له زيانپێكه‌وتن ده‌يپارێزێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سترێسى درێژخايه‌ن كاريگه‌ریى ده‌بێت بۆ سه‌ر ڕه‌فتار و تواناى بيركردنه‌وه و ژيانى ڕۆژانه به‌گشتى.
پ: كاريگه‌رييه‌كانى سترێس چيين؟
و: كاريگه‌ریى زۆرن، لێره‌دا ئاماژه به دياره‌كانيان ده‌ده‌ين:
- سترێسى درێژخايه‌ن ده‌شێ ببێته هۆكار بۆ تووشبوون به فشارى خوێن و شه‌كره‌ى جۆرى دوو. له مشكدا تاقى كراوه‌ته‌وه، كاتێك بۆ ماوه‌يه‌كى درێژخايه‌ن ڕووبه‌ڕووى سترێس ده‌بنه‌وه، تووشى خه‌مۆكييه‌كى توند ده‌بن.
- به‌ڵام له سترێسى كاتيدا، كه به‌رده‌وام نه‌بێ، يان دووباره نه‌بێته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه كۆئه‌ندامى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌ر له مشكدا تاقى كراوه‌ته‌وه، كه سترێس خستنه‌سه‌رى له ڕێى به‌ندكردنى بۆ چه‌ند سه‌عاتێكى كه‌م له شوێنێكى داخراودا، بووەته هۆى هاندانى مێشك بۆ دروستكردنى ده‌ماره خانه‌ى نوێ و هه‌روه‌ها تواناى يارده‌وه‌ريشى به‌هێز كردووه.
- توێكڵى به‌شى پێشه‌وه‌ى ده‌ماغ، له‌گه‌ڵ بوونى سترێسى درێژخايه‌ندا ته‌نك ده‌بێته‌وه.
- له كاتى سترێسدا هۆرمۆنى كۆرتيزۆڵ به بڕى زۆر ده‌رده‌درێ، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌ك بۆ ئه‌و سترێسه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌يه‌كى نێگه‌تيف كار ده‌كاته تواناى بيرهاتنه‌وه و ياده‌وه‌رى.
پ: هۆكارى سترێس چييه؟
و: كاتێ ده‌ماخ ناتوانێ كۆنترۆڵى دۆخێكى تايبه‌ت بكات، ناتوانێ پێشبينى بكات، كه چى ڕوو ده‌دات، ئه‌و كه‌سه هه‌ست به سترێس ده‌كات.
هه‌روه‌ها سترێس په‌يوه‌ندیى به بارودۆخى كۆمه‌ڵايه‌تيشه‌وه هه‌يه، چه‌نده تاك به چوارده‌وره‌كه‌يه‌وه وابه‌سته بێت، له‌و ڕووه‌وه نا، كه په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى به‌تين بن، به‌ڵكوو له‌و ڕووه‌وه كه چه‌نده چوارده‌وره‌كه‌ى ده‌ست ده‌خه‌نه ژيانييه‌وه، يان ئه‌و كه‌سه چه‌نده حيساب بۆ ڕا و سه‌رنجه‌كانيان داده‌نێ، هێنده زياتر تووشى سترێس ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه شوێن و پايه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى، سياسى، ڕۆشنبيرى و هونه‌ریى دياريان هه‌يه، زياتر تووشى سترێس ده‌بن.
- هه‌روه‌ها كاتێك، كه تاك هه‌ست به سته‌مى كۆمه‌ڵايه‌تى، ڕه‌گه‌زى، پيشه‌يى و سياسى ده‌كات، زياتر هه‌ست به سترێس ده‌كات.
- چاوه‌ڕێكردنى، يان خواستنى داواكاریى زياتر له‌وه‌ى كه تاك له واقيعدا تواناى ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌يه، ديسانه‌وه سترێس دروست ده‌كات.
- ژيانى سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژيا، سترێسيان بۆ سه‌ر مرۆڤكان زياد كردووه. چونكه مێشك زۆر زياتر له جاران كارى پێده‌كرێ و جه‌سته‌ش كه‌متر ده‌جووڵێ.
پ: چۆن بزانم كه تووشى سترێس هاتووم؟
و: كۆمه‌ڵێك نيشانه‌ى هه‌يه، كه ئه‌مانه دياره‌كانيانن:
- خێرا هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوون، يان بێتاقه‌تى و هه‌ڵبژاردنى بێتاقه‌تى و ته‌نيايى.
- هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه كۆنترۆڵى ڕووداوه‌كانت له‌ده‌ست داوه.
- به‌ئه‌سته‌م حه‌وانه‌وه و هه‌ستكردن به ئاسووده‌يى.
- به‌كه‌مزانينى خۆ، يان سه‌رزه‌نشتكردنى خۆ به توندى.
- بێ وزه‌يى و بێ حه‌وسه‌ڵه‌يى له ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كانى ڕۆژانه.
- سه‌ريه‌شه.
- كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و كۆئه‌ندامى هه‌رس، وه‌ك سكچوون، قه‌بزى، غازاتى ناوسك، دڵه‌كزێ، ئازارى گه‌ده.
- خه‌وزڕان.
- زوو زوو تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوون.
- له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى سێكسى.
- ته‌په‌ته‌پكردنى گوێ(يان زرينگانه‌وه‌ى)
- وشكبوونه‌وه‌ى ناوده‌م.
- ددانه جيڕێ، يان كڕه‌كڕكردن به ددان.
- دڵه‌ڕاوكێى به‌رده‌وام.
- گومانكردن له كه‌سانى ده‌وروبه‌ر.
- ترس له روودانى كاره‌ساتى ناخۆش.
-نه‌بوونى ته‌ركيز.
- بێتوانايى له بڕيارداندا.
- ڕه‌شبينى.
- كێشه‌ى نانخواردن، وه‌ك نه‌بوونى ئاره‌زووى نانخواردن، يان زۆرخۆرى.
-كرۆشتنى نينۆك.
- جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه و به‌كارهێنانى مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.
*له ژماره‌كانى داهاتوودا باسى چۆنێتیى زاڵبوون به‌سه‌ر سترێسدا ده‌كه‌ين.
پرسياره‌كانتان له ڕێى ئه‌م ئيمه‌يله‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه:
prsiar.walam@yahoo.com