کوردێک دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی حزبەکەی ڤلادیمێر پوتین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کوردێک دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی حزبەکەی ڤلادیمێر پوتین

کوردێک دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی یەکگرتووی رووسیا، کە ئەو حزبە فەرمانڕەوایی وڵاتەکە دەکات.

زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردێکی ئێزیدییە، لە ساڵی 1959 لە شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە.

زەلیمخان مۆتسۆیڤ، کە ئەندامی پەرلەمانی رووسیایە، لە نۆزدەمین کۆنگرەی پارتی یەکگرتووی رووسیا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە ھەڵبژرێردرا.

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە پارتی یەکگرتووی رووسیا، لەشاری مۆسکۆ بە ئامادەبوونی ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆکی روسیا و دیمتری مێدڤێدیڤی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە و سەرۆکی پارتی یەکگرتووی رووسیا، 19ـەمین کۆنگرەی خۆی ساز کرد.

پارتی یەکگرتوو، پارتی فەرمانرەوای رووسیایە و لە پەرلەمانی رووسیای فیدراڵ دا 341 کورسی ھەیە و لە پلەی یەکەمدایە، لەھەمانکاتدا بە پارتەکەی پوتین دەناسرێت.

بەشێک لە ژیاننامەی زەلیمخان مۆتسۆیڤ:

-ساڵی 1979 بۆ 1981 لە سوپای سۆڤیەتی خزمەتی سەربازی کردووە.

- ساڵی 1989 کۆلێژی ئابووری و رێکخستنی بیناسازی تەواوکردووە.

- جگە لەسەرکەوتوویی لەکارەکەی ، حەوت زمان دەزانێت.

- ساڵی 1988 کۆمپانیای ماڵداری و دروومانی دروستکردووە و گەشەی بە کارەکەی داوە و پاشان چووەتە مۆسکۆ و بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی خاوەنکارانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.

- ساڵی 1994-1995 بووەتە سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی رووسیا.

-ساڵی 1999 بۆ یەکەمجار بە ئەندامی پەرلەمانی رووسیا (ئەنجومەنی دوما)ھەڵبژێردرا.

-ساڵی 2003 بۆ جاری دووەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- ساڵی 2007 بۆ جاری سێیەم بەئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- ساڵی 2012 بۆ جاری چوارەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- ساڵی 2016 بۆ جاری پێنجەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە و جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بوو، لە ئێستاشدا ئەندامی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی رووسیا و سەرۆکی لیژنەی ھەماھەنگی پەرلەمانی رووسیای فێدراڵ -عێراقی فێدراڵە.

زەلیمخان موتسۆیڤ، لەکاتە دژوار و ھەستیارەکاندا پشتیوانی گەلەکەی بووە و  لەکاتی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستان بە بڕی 15 ملیۆن و نیو دۆلاری ئەمەریکی لە رێگای رێکخراوی خێرخوازی بارزانی ھاوكاری ئاوارەکانی شنگال و ناوچەکانی دیكەی كرد.

 

زانیارییەکان لە (کوردستان 24) وەرگیراون