كۆنيشانه‌ى ڕۆكتنسكى، پێشى ده‌گوترێ كۆنيشانه‌ى مايه‌ر-ڕۆكتنسكى كوستر-هاوزر، پشێوييه‌كى زگماكیى ده‌گمه‌نه، له هه‌ر پێنج هه‌زار مێدا يه‌كێك تووش ده‌بێت، كه زێ به‌ته‌واوى دروست نه‌بووه، يان هه‌ر دروست نه‌بووه. ده‌شێ هاوكات بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ناته‌واویى ديكه، وه‌ك بوونى كێشه له دڵ، گورچيله، يان په‌يكه‌ره‌ئێسك.
پ: كه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته تێبينى ده‌كرێ؟
و: هه‌ندێ جار هه‌ر به منداڵى، كاتێ كه ئه‌و كچه منداڵه كێشه‌ى جه‌سته‌يى ديكه‌ى هه‌يه، وه‌ك كێشه‌ى گورچيله‌كان و كێشه‌ى دڵ، له‌دواى پشكنين ده‌رده‌كه‌وێ، كه كۆنيشانه‌ى ڕۆكتنسكى هه‌يه، به‌ڵام هه‌ندێ جار دروستنه‌بوونى زێ، يان دروستبوونى به‌ناته‌واوى، هه‌تا قۆناغى نه‌رزه‌بوون هه‌ستى پێناكرێ. كاتێك ئه‌و كچه به‌ره‌و قۆناغى باڵقبوون ده‌چێ، نيشانه‌كانى نه‌رزه‌بوون ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك دروستبوونى مه‌مك و مووى بنباڵ، به‌ڵام سووڕى مانگانه ده‌رناكه‌وێ. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له‌و نه‌خۆشانه هه‌ست به نيشانه‌كانى كه‌وتنه ناو سووڕى مانگانه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك ئازارى ناوچه‌ى سك. له‌م باره‌دا له‌دواى پشكنين، پزيشك هه‌ندێ پشكنينى تايبه‌تى بۆ نه‌خۆش ديارى ده‌كات، له‌وانه پشكنينى كرۆمۆسۆم و دياريكردنى ئاستى هۆرمۆنه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى سۆنه‌ر و ئێم ئاڕ ئاى، بۆ دڵنيابوون له سه‌لامه‌تیى هێلكه‌دانه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى هه‌ر ناته‌واوييه‌كى ديكه له ئه‌ندامه‌كانى ديكه‌دا، تا به‌زوويى چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ بكرێ. ده‌كرێ له قۆناغى هه‌رزه‌كارييه‌وه، يان له بيسته‌كانى ته‌مه‌ن و دواتريشدا ده‌ست به چاره‌سه‌ر بكرێ، هه‌ندێ جاريش هه‌ر له منداڵييه‌وه ده‌ستی پێده‌كرێ، كاتێك كه حاڵه‌ته‌كه زوو ده‌ستنيشان ده‌كرێ.
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت پازده ساڵه و هێشتا سووڕى مانگانه‌ت ده‌ستى پێنه‌كردووه، ئه‌وا پێويسته سه‌ردانى پزيشك بكه‌يت و هۆكاره‌كه‌ى بزانيت.
پ: بۆچى حاڵه‌تى دروستنه‌بوون، يان ناته‌واویى له ناوچه‌ى زێدا ڕوو ده‌دات؟
و: هۆكاره‌كان تا ئێستا ناديارن. توێژه‌ران پێيان وايه، كێشه‌كه له قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له‌دا ڕوو ده‌دات. به دياريكراوى له هه‌فته‌ى بيسته‌مدا، ئه‌و بۆڕييانه‌ى كه به كه‌ناڵى مولر ناسراون، به‌شێوه‌يه‌كى دروست گه‌شه ناكه‌ن.
پ: ئه‌و مێيانه‌ى به‌م شێوه‌يه له‌دايك ده‌بن، كه گه‌وره ده‌بن چ كێشه‌يه‌كيان ده‌بێ؟
و: بێ گومان به‌گشتى حاڵه‌ته‌كه وه‌ك هه‌ر پشێوييه‌كى ديكه نه‌خوازراوه، به‌تايبه‌تى كه په‌يوه‌ندیى به به‌شێكى گرنگى جه‌سته‌وه هه‌يه، كه كاريگه‌ریى ده‌بێ بۆ سه‌ر ژيانى سێكسیى ئه‌و ژنه و په‌يوه‌ندیى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌يدا. له‌به‌ر ئه‌وه به‌ر له چاره‌سه‌ركردن، ئه‌و ژنه له ڕووى تواناى ئه‌نجامدانى په‌يوه‌ندیى سێكسى كێشه‌ى ده‌بێت. به‌ڵام زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كان له‌دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌رى، ئه‌و نه‌خۆشه وه‌ك كه‌سێكى ئاسايى ده‌توانێ په‌يوه‌ندیى سێكسى هه‌بێ، به‌ڵام ناتوانێ دووگيان ببێت. ئه‌گه‌ر هێلكدانه‌كان كێشه‌يان نه‌بوو، ئه‌وا ده‌كرێ له تاقيگه هێلكه‌ى ئه‌و ژنه بپيتێنرێ و له مناڵدانى ژنێكى ديكه‌دا بچێنرێ.
پ: ئه‌ى چاره‌سه‌ركردنى چۆنه؟
و: چاره‌سه‌ركردن له ڕێى چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه ده‌بێت، به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رى، كه ئه‌ويش ده‌شێ به دوو قۆناغدا تێپه‌ڕ ببێت. چاره‌سه‌ركردن بێ گومان له‌ژێر چاودێریى پزيشكدا به‌ڕێوه ده‌چێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێويست ناكات لێره‌دا ئاماژه به ورده‌كارييه‌كانى بده‌ين. ته‌نيا به كورتى ئاماژه به پڕۆسه‌كه ده‌ده‌ين. سه‌ره‌تا پزيشك داوا له نه‌خۆش ده‌كات كه ئامڕازێكى تايبه‌ت بۆ گه‌وره‌كردنى ئه‌و كونه به‌كار بێنێت، كه كونى زێيه، به‌ڵام به‌ناته‌واوى دروست بووه. پاشان نه‌شته‌رگه‌ریى بۆ ده‌كرێ و قاڵبێكى تايبه‌ت له‌و شوێنه‌دا داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ى زێ دروست ببێت. له قۆناغى كۆتاييدا سوود له ناوچه‌ى كۆم وه‌رده‌گيرێ بۆ دروستبوونى زێ به‌ته‌واوى.
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته له ڕووى ده‌روونيشه‌وه كاريگه‌ریى نێگه‌تيڤى بۆ سه‌ر ده‌روونى ئه‌و نه‌خۆشه ده‌بێت، وا پێويست ده‌كات، كه پسپۆرى ده‌روونی و كۆمه‌ڵاتيیش له پڕۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردندا به‌شدار ببن. به‌تايبه‌تى كاتێك نه‌خۆش ئه‌و ڕاستييه ده‌زانێت، كه هه‌رچه‌نده وه‌ك هه‌ر ژنێكى ئاسايى ده‌توانێ په‌يوه‌ندیى سێكسى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ناتوانێ دووگيان ببێت.
پ: ئه‌ى له ڕووى توانا و ئاره‌زووى سێكسيیه‌وه چۆنن؟
و: به‌زۆرى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه وه‌ك هه‌ر مێيه‌كى ديكه تواناى په‌يوه‌ندیى سێكسييان هه‌يه، له ڕواڵه‌تى ده‌ره‌وه‌شدا هيچيان كه‌متر نييه له هه‌ر مێيه‌كى سروشتى له ڕووى بوونى خه‌سڵه‌ته جه‌سته‌ييه‌كانه‌وه. ته‌نيا كێشه‌كه‌يان له نه‌بوونى زێ، يان بوونى زێيه به ناته‌واوى، به‌ڵام له ڕاستيدا حاڵه‌تێكى ئه‌سته‌مه، به‌تايبه‌تى له سه‌ره‌تاى ده‌ستنيشانكردن و ئاشكرابوونى ماكه‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته، وه‌ك ئه‌سته‌میى دووگيانبوون. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تادا تووشى كێشه‌ى ناسنامه‌ى توخمى ده‌بن، واته گومان ده‌كه‌ن له مێيه‌تیى خۆيان، به‌تايبه‌تى له‌و كۆمه‌ڵگايانه‌دا، كه ڕۆڵى مێ له په‌يوه‌نديدا سنووردار كراوه له به‌خشينى چێژى سێكسى به پياو و منداڵ خستنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه به‌ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات، هه‌ندێ جار به‌تايبه‌تى له كۆندا هه‌ر ده‌ستنيشانيش نه‌كراوه و ئه‌و ژنه هه‌موو ژيانى له ناڕه‌حه‌تى و هه‌ستكرن به كه‌ميدا به‌سه‌ر بردووه، كه نه‌يتوانيوه وه‌ك مێيه‌كى ئاسايى ڕۆڵ ببينێ. بۆيه ئاشنابوون به حاڵه‌ته‌كه و دڵنه‌واييكردنى نه‌خۆش به خاڵى گرنگ داده‌نرێن له چاره‌سه‌ركردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه.
پرسياره‌كانتان له ڕێى ئه‌م ئيمه‌يله‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه:
prsiar.walam@yahoo.com