فەرەنسا چەند بڕیارێک لەبارەی پەنابەران دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرەنسا چەند بڕیارێک لەبارەی پەنابەران دەکات

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی چەند بڕیارێک لەبارەی پەنابەران دەدات.

کریستۆڤ کاستانیر، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، تا کۆتایی ئەمساڵ، کەمپەکانی پەنابەران لە رۆژهەڵاتی پاریس، دادەخرێن.

کریستۆڤ کاستانیر هەروەها رایگەیاندووە، فەرمانگەی پەنابەران لە ماوەی شەش مانگ بڕیار لەبارەی پێدانی یان پێنەدانی مافی مانەوە (ئیقامە) بە پەنابەران، دەدات.

لەبارەی پێدانی رەگەزنامە بە پەنابەران، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامە بە پەنابەران توندتر دەکات.