هەزار و 230 پەنابەری نایاسایی لە باکووری رۆژئاوای تورکیا دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەزار و 230 پەنابەری نایاسایی لە باکووری رۆژئاوای تورکیا دەستگیر کران

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا یەک هەزار و 230 پەنابەری نایاساییان لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان، دەسگیر کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، ئەو پەنابەرانە رۆژی سێشەممە 5-11-2019، لەویلایەتی ئەدەرنە دەستگیر کراون، کە بە نیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی، خۆیان بگەیەننە بولگاریا و یۆنان.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە پەنابەرەکان خەڵکی وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، سووریا، لیبیا و میسرن.

بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو پەنابەرە نایاساییانە لە کاتێک دایە، کەرەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوام بە رێگاکردنەوە بۆ پەنابەران بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا، هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپی دەکات.