كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەرلین ھۆشداری دەداتە کوردانی نیشتەجێی ئەڵمانیا


سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە حکومەتی ئەڵمانیا پەنابەرە کوردەکانی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە لە سەردانیكردنی تورکیا.


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کوردانی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە تورکیا زانیاری لەسەر ئەو چالاکوانە کوردانەی نیشتەجێی ئەڵمانیا کۆکردووەتەوە کە لە دژی ھێرش و داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، خۆپێشاندانیان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە.


گوتیشی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە کوردانی نیشتەجێی وڵاتەکە کردووە بەو ھۆیەوە لەو ماوەیەدا سەردانی تورکیا نەکەن.


بە گوتەی ئاری جەلال، لە دوای ڕووداوەکانی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، تورکیا چواردە ھاووڵاتی کوردی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانی دەستگیر کردووە کە سەردانی تورکیایان کردبوو.