كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نوێنەرایەتیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا كۆنسێرتێكی رێكخست


لە كۆنفرانسێكی زانستیی نێودەوڵەتیدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی خوێندنی ڕۆژھەڵاتناسی لە زانكۆی یاگیلۆنیان، نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا كۆنسێرتێكی رێكخست.


لەم كۆنسێرتەدا زیاتر لە ١٥٠ ڕۆژھەڵاتناس و توێژەری پۆڵۆنی و عەرەب و تورك و ئێرانی و وڵاتانی تری جیهان و هەندێك لە دیپلۆماتكاران، لە نێویاندا باڵیۆزی ئیماراتی عەرەبی و كۆنسوڵی گشتی ئامادە بوون.


زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا سوپاسی زانكۆی یاگیلۆنیانی كرد بۆ كردنەوەی بەشی كوردۆلۆجی و گرنگیدانیان بە زمان و كولتووری كوردستان، گوتیشی ئێستە لە ھەموو كات زیاتر جیهان پێویستی بە لەیەكتری تێگەیشتن و دیالۆگ و پێكەوە ژیانە.


لای خۆیەوە ڕاگری بەشی ڕۆژھەڵاتناسی زانكۆی یاگیلۆنیان لە وتارێكدا سوپاسی نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی كرد بۆ دەستپێشخەریەكەی و ڕێكخستنی ئەو كۆنسێرتە و بانگھێشتكردنی بەشداربووان بۆ نانخواردنی ئێوارە و ناساندنی كولتوور و مۆسیقای كوردی.


دواتر تیپی مۆسیقا و گۆرانی سیانەی هەمەدان بە بەشداریی هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری كۆنسێرتێكی مۆسیقا و گۆرانیی كوردی پێشكەش كرد.