کوردێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لەبەردەم بارەگای ئاژانسی پەنابەرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) له شاری جینێڤ له سویسڕا ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
گوته‌بێژی پۆلیسی شاره‌كه به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندووە، ئه‌م په‌نابه‌ره كورده ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه و دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه. دوای ئه‌وه‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوە، پۆلیس گه‌یشتووەته شوێنی رووداوەکە و به خێرایی و لە ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌رەوە گواستراوه‌ته بۆ نه‌خۆشخانه.
وردەکاریی ئەم ڕووداوە هێشتا دیار نییه و ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه لێدوان له گه‌نجه كورده‌كه وەربگرن، به‌و پێیه‌ی تاوەکوو ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی وردی پزشكی دای، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه خۆسووتاندنه‌كه لە چوارچێوەی ناڕەزاییەکان بێت لە دژی ئەو هێرشەی تورکیا کردوویەتیە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.
یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه به میدیاكانی سویسرای گوتووه، كاتژمێر ٠٧:٤٠ سه‌ر له به‌یان به ده‌نگی هاواری خه‌ڵكی و ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی پۆلیس به‌خه‌به‌ر بووه‌ته‌وه، دواتر زانیویه‌تی کە كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كی به‌رامبه‌ر باره‌گای UN ئاگری له‌خۆی به‌رداوه.