كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەرمی 39 پەنابەر لە ناوچەی پیشەسازیی لەندەن دۆزرایەوە

تەرمی 39 پەنابەر لە ناوجەیەکی پیشەسازیی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دۆزرایەوە.

پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، تەرمەکان کاتژمێر 1:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2019 لە شاری پیشەسازیی ئیسکس لە رۆژهەڵاتی لەندەن، دۆزراونەتەوە.

تەرمەکان، کە هەموویان کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵین، لەناو بارهەڵگرێک دۆزراونەتەوە، کە بارهەڵگرەکە شەممەی رابردوو لە بولگاریاوە گەیشتبووە لەندەن.

تا ئێستا ناسنامەی تەرمەکان ئاشکرا نەبووە، بەڵام پۆلیس رایگەیاندووە، کە هەموویان پەنابەری نایاسایی بوون.