كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەکێتی لێژنەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی درووست دەکا

فەرید ئەسەسەرد: لێژنەکە لە دەرەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیاری لێ دراوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی ڕای دەگەیەنێت، لێژنەیەكی حەوت كەسی كە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی حزبەکەی پێكهاتوون، بۆ گفتوگۆ و پێشنیاز لەسەر گرفتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دروست كراوە.

 

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لێژنەکە عیماد ئەحمەد سەرۆكایەتی دەكات، لە حەوت ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێكهاتووە، لێژنەكە بۆ پێشنیاركردن و گفتوگۆكردنە لەسەر قەیران و گرفتە ناوخۆییەكانی یەكێتی، گرفتە دەرەكییەكان لەگەڵ حزبەكانی دیكە“.

 

ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتی گوتیشی: ”ئەركی لێژنەكە چارەسەركردنی قەیرانەكان نییە، بەڵكوو لێژنەكە كاكڵەی چارەسەر و شیكردنەوە لەسەر گرفتەكان، هەروەها پێشنیاریش بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان بۆ سەركردایەتی دەكەن“.

 

ئەوەشی خستە ڕوو كە مانگی ڕابردوو لێژنەكە پێكهێنراوە، تا ئێستا ڕەنگە چەند كۆبوونەوەیەكیان كردبێت، بەڵام نەدراوە بە میدیاكان. ئاشكراشی كرد، ”لێژنەكە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتیدا بڕیاری لەسەر نەدراوە، لە دەرەوەی سەركردایەتی پێكهێنراوە“.