ئەمساڵ ١٠٠ ئافرەت لە فەرەنسا لەلایەن پیاوانەوە كوژراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمساڵ ١٠٠ ئافرەت لە فەرەنسا لەلایەن پیاوانەوە كوژراون


دوای ئەوەی لە باشووری فەڕەنسا و لە شاری (cagnes sur mer) تەرمی ئافرەتێك بە ناوی سالۆمای دۆزایەوە كە جەستەی پارچەپارچە كرابوو، دەركەوت لە لایەن هاوڕێ كوڕەكەیەوە كوژراوە، بەمەش لە ماوەی ٩ مانگی رابردوودا ژمارەی ئافرەتانی كوژراو گەیشتە ١٠٠ ئافرەت.


تۆڕی هەواڵی (BBC) ئاشكرای كرد توندوتیژیی بەرامبەر ئافرەت لە فەڕەنسا زیادی كردووە، بە تایبەت رووداوی كوشتنی سالۆمای وای لە حكوومەتی فەرەنسا كرد، پرۆژەیاسایەكی بە پەلە بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەت ئامادە بكات و بیباتە پەرلەمانەوە.


تۆڕەكە ئاشكرای كردووە لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا ١٠٠ ئافرەت لە فەرەنسا بە دەستی پیاوانەوە كوژراوە.


ئافرەتێكی شاری (cagnes sur mer) كاتێك ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەكەی پارك بكات، تەرمی سالۆمای بینیوە و راستەوخۆ پۆلیسی لێ ئاگادار كردووەتەوە.


میدیاكانی فەرەنسا ئاشكرایان كردووە كە سالۆمای بە دەستی هاوڕێ كوڕەكەی خۆی كوژراوە، شایەدحاڵێكیش قسەی بۆ میدیاكان كردووە كە دراوسێی ئەوان بوونە و دەڵێ سالۆمای هەرچی بە خەیاڵدا هاتبا ئەنجامی دەدا، ئەمەش هاوڕێ كوڕەكەی تووڕە دەكرد، بۆیە رۆژێكیان سەری بە دیوار داكێشا و پاشان ئازارێكی زۆری جەستەیی دا.