یاسای قەدەغەکردنی پەچە لە هۆڵەندا کەوتە بواری جێبەجێ کردن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یاسای قەدەغەکردنی پەچە لە هۆڵەندا کەوتە بواری جێبەجێ کردن

یاسای قەدەغەکردنی پەچە (نیقاب) لە هۆڵەندا، کەوتە بواری جێبەجێ کردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-8-2019، وەزارەتی ناوخۆی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لەمڕۆوە پەچە لە شوێنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، قەدەغەیە.

وەزارەتی ناوخۆی هۆڵەندا هەروەها رایگەیاندووە، هاووڵاتییان لەکاتی بینینی ژنێکی روو داپۆشراو، دەتوانن پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

بەپێی یاساکە،، هەر ژنێک پەچە لە نەخۆشخانە، قوتابخانە، هۆکانی گواستنەوە و فەرمانگەکانی حکوومەت بپۆشێ، بە بڕی 150 یۆرۆ سزا دەدرێ.