توركیا... ڕێژەی كوشتنی ئافرەت لە زیادبووندایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توركیا... ڕێژەی كوشتنی ئافرەت لە زیادبووندایە


ئەگەرچی رۆژانە لە رێگەی میدیا و زنجیرە دراماكانەوە رێنمایی پیاوان دەكرێ توندوتیژ نەبن بەرامبەر ئافرەتان، بەڵام لە توركیا كوشتنی ئافرەتان و توندوتیژی بەرامبەریان بووەتە دیاردە و رۆژانە هەواڵی كوشتنی ئافرەت لە میدیاكاندا دەخوێندریتەوە.


ماڵپەڕی (BBC)ی توركی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە تەواوی توركیادا ٢١٤ ئافرەت بە دەستی پیاوان كوژراون. هەروەها رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەت لە زیادبووندایە و زۆربەی توندوتیژییەكانیش لە لایەن پیاوەوەیە بەرامبەر بە ئافرەت دەكرێت.


سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە ساڵی ٢٠١٧دا ١٣٣ هەزار و ٨٠٩ ئافرەت لە توركیا توندوتیژیان بەرامبەر كراوە.


بەشێك لە رۆژنامەكانی توركیا رۆژانە دۆسیەی تایبەتیان بۆ بابەتی كوشتنی ئافرەت كردووەتەوە، باس لە چیڕۆكی ئەو ئافرەتانە دەكرێ كە توندوتیژیان بەرامبەر كراوە.


ماڵپەڕی (BBC)ی توركی ئاماژەی داوە كە ئەو ئافرەتانەی لە توركیا توندوتیژییان بەرامبەر دەكرێت، چی دەستدرێژی سێكسی بێت یان لێدان، ١١٪یان دۆسیەكەیان لە دادگایە و ئەوانی تر بە هیچ شێوەیەك نەیانتوانیوە داوای یاسایی تۆمار بكەن.