ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی کچێکی بە لەچک خنکاو لە بەیتوونەی ماڵەكەیان لە شاری سۆران دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.
شێروان خالید بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگادار کرانەوە کە رووداوێکی خنکان هەیە لە گەڕەکی بەرخودان لە شاری سۆران، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس، کچێکی تەمەن 13 ساڵی بە لەچک خنكاو لە بەیتوونی ماڵەکەیان دۆزرایەوە.
گوتیشی بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان خۆی خنکاندووە، بەڵام بۆ دڵنیابوونی زیاتر لێکۆڵینەوە له رووداوەکە بەردەوامە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.