ئه‌و كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان و ناسراوی سلێمانی بوو، ساڵی 1931 هه‌ر له‌و شاره له‌دایك بووه، جه‌لال سائیبی باوكی قایمقام بوو. خێزانێك په‌یوست به داب و نه‌ریتی جێگیرەوە، كاتێك ده‌ستی دایه مۆسیقا، زۆر ئاسته‌نگ و كێشه‌ی بۆ دروست بوو، زۆر جار بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر عووده‌كه‌ی ده‌فرۆشت و له مۆسیقا دوور ده‌كه‌وته‌وه، له ژیانێكی قورس و له‌ژێر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆره‌وه كۆڵی نه‌دا، تا ناوی خۆی خسته مێژووه‌وه.
شه‌ماڵ سائیب، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ر، ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، له لوتكه‌ی توانای هونه‌ریی خۆیدا بوو. كه‌م كورد هه‌یه گۆرانیی (ئه‌رێ له‌یلێ)ی نه‌بیستبێ، ئه‌و گۆرانییه‌ی نه‌ك ته‌نیا له‌ناو كورددا، به‌ڵكوو عه‌ره‌به‌كانیش هۆگری بوون، شه‌ماڵ به‌م گۆرانییه له هه‌موو كوردستاندا ناوبانگی په‌یدا كرد و وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێكی نوێگه‌ر هاته مه‌یدان و شۆڕشێكی نوێی له‌ناو ئاواز و گۆرانیی كوردیدا به‌رپا كرد.
پێش ئه‌و، هونه‌رمه‌ندانی كورد هونه‌ره‌كه‌یان زیاتر گوتنی مه‌قام و به‌سته فۆلكلۆرییه‌كان بوو، به‌ڵام شه‌ماڵ ئه‌گه‌رچی سوودیشی له فۆلكلۆر وه‌رگرتووه، به‌ڵام مه‌قام و به‌سته‌ی نه‌ده‌گوته‌وه، له‌و ڕۆژگاره‌وه به پێویستی زانی، كۆمه‌ڵێ ئاوازی نوێ دابنێت، له‌ژێر كاریگه‌ریی ئاوازه عه‌ره‌بییه‌كانی فه‌رید ئه‌تره‌شدا كۆمه‌ڵێك ئاوازی نوێی دانا و رۆحێكی كوردییانه‌ی به‌به‌ردا كرد. ئه‌و دووچاری ناڕه‌حه‌تییەکی زۆر و ناو ناتۆره‌ی خه‌ڵك و ناڕه‌زایی خانه‌واده‌كه‌ی بووه‌وه، كه رازی نه‌بوون كوڕه‌كه‌یان گۆرانی بڵێ. شه‌ماڵ له‌نێوان خێزان و هونه‌ره‌كه‌ی، دووه‌می هه‌ڵبژارد. بۆ ئه‌وه‌ش باجی گه‌وره‌ی دا و تا كۆتایی ته‌مه‌نی دوور له خانه‌واده‌كه‌ی ژیا.
رۆڵی شه‌ماڵ سائیب له هونه‌ری
میوزك و گۆرانیی كوردی
هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ سائیب، یه‌كه‌م كورد بووه مۆسیقای به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خوێندووه. فێری ژه‌نینی ئامێری (عـوود) بووه. ساڵی 1947 چووه‌ته په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له به‌غدا، چونكه خۆی ده‌یگوت: "عوود ئامێرێكه له‌باره بۆ ئاوازدانان و بۆ هه‌ڵگرتنیش ئاسانه، هه‌روه‌ها لێدان و ده‌نگه‌كه‌شیم پێ خۆشه".
یه‌كه‌م سروودی نیشتمانی
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1961 سرودی نیشتمانیی (ئه‌ی ڕه‌قیب)ی به هاوكاریی موزیكژه‌نی به‌توانا جه‌میل به‌شیر له‌سه‌ر قه‌وان تۆمار كردووه، كه شیعری (دڵدار) و ئاوازه‌كه‌یشی هی شێخ حوسێن به‌رزنجی بووه، دانه‌ری بوو. له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند بووه گۆرانییه‌كانی كلیپ كردووه. پێشڕه‌و بووه له‌وه‌ی كۆرسی هێناوه‌ته ناو گۆرانیی كوردی و گۆرانیی بۆ منداڵان گوتووه. گرنگیی داوه به گۆرانیی دوو قۆڵی (دوێت) له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا. به شێوه‌زاری كرمانجیی ژوورووش گۆرانییه‌كی گوتووه (زڵێخا). وه‌ك نووسه‌رێك، چه‌ند بابه‌تێكی له گۆڤاری (گه‌لاوێژ) و رۆژنامه‌ی (ژین)دا ده‌رباره‌ی هونه‌ری مۆسیقا و ئاوازی كوردی نووسیوه.
له ڕادیۆی كوردی لە به‌غدا
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1947 چووه‌ته ئێستگه‌ی كوردی لە به‌غدا، ڕادیۆی ئه‌و كاته زۆر ساكار بوو، به‌ڵام تاكه رادیۆیه‌ك بوو خه‌ڵك به‌تاسه‌وه گوێی لێ ده‌گرت. (عه‌لی مه‌ردان، تاهیر تۆفیق، ره‌سوڵ گه‌ردی، حه‌سه‌نی جزیری، باكووری، نه‌سرین شێروان و محه‌مه‌د عارف جزراوی) پێشه‌نگی هونه‌رمه‌ندانی كورد بوون، كه له به‌شه كوردییه‌كه‌ی ڕادیۆی به‌غدا، هه‌موویان وه‌ك خێزانێك كاریان ده‌كرد، عه‌لی مه‌ردان سه‌رقافڵه‌ی هه‌موویان بوو. شه‌ماڵیش دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ ده‌كردن، سه‌رپه‌رشتیی سه‌ر تیپی مۆسیقای ده‌كرد، تیپه‌كه هه‌موویان عه‌ره‌ب بوون و مۆسیقا له‌لایه‌ك بوو گۆرانیی له‌لایه‌كی تر، بۆیه شه‌ماڵ، چونكه خۆی مۆسیقی بوو، ده‌بوایه شتیان بۆ ڕاست بكاته‌وه و هه‌م ماوه نه‌دا زۆر به‌لای ئاوازی عه‌ره‌بیدا بڕۆن ،هیچ نه‌بێ هه‌وڵی ده‌دا ئاوازێكی كوردی بێته به‌رهه‌م، زۆریش له‌گه‌ڵیان ماندوو ده‌بوو.
كاریگەری فەرید ئەترەش
لە گفتوگۆیەكی هونەریدا كاتێك لە شەماڵ سائیب دەپرسن، تۆ و فەرید ئەترەش لە كوێدان؟ لە وەڵامدا دەڵێت: "من زۆر موتەئەسیرم بە فەرید، بەڵام خۆم ئیبداعم هەبووە و ئاوازم داناوە". لەو ئاوازانەی كە بۆ گۆرانییەكانی خۆی دایناون و جەماوەری پێ پەیدا كرد و ناوبانگی بە كوردستاندا بڵاو بووەوە، كاریگەریی شێوەی ئاواز و وتنی گۆرانیی هونەرمەندی ناوداری میسر و عەرەب (فەرید ئەترەش)یان زۆر پێوە دیارە و مۆسیقای ئەو گۆرانیبێژە میسریە زۆر تەئسیری لێی كردبوو، تەنانەت لە عود ژەنینەكەشی لاساییەكی تەواوی فەریدی دەكردەوە.
ئەو كچەی لە كۆرسی
گۆرانییەكانیدا بەشدار بووە
شەماڵ سائیب لە بەشی عەرەبی كچێكی دەنگخۆش و بەتوانای دۆزییەوە، ئەو نابینابوو (ساهیرە) باوكی میسری بوو دایكی یۆنانی بوو، سەرەتا ناوەكەی گۆڕی لە ساهیرەوە بۆ گەلاوێژ، شەماڵ هەموو شیعرە كوردییەكانی پێ دەگوت و ئەویش خێرا لەبەری دەكردن، ساهیرە لە كۆرسی گۆرانییەكانی شەماڵ بەشدار بوو.
بۆچی حەسەن زیرەكی
لە رادیۆی بەغدا دەركرد؟
شەماڵ سائیب دانی بەوەدا ناوە كە چەند گۆرانییەكی هونەرمەند (حەسەن زیرەك)ی لە ئەرشیفی رادیۆی بەغدا سڕیوەتەوە، لە گفتوگۆیەكدا دەڵێت: "من پێ لەوە دەنێم گۆرانی حەسەن زیرەكم سڕیوەتەوە، بەڵام هەر بەڕاستی من بووم بە هۆی دەركردنی لە رادیۆدا! حەسەنم لەسەر ئەوەش دەركرد كە من ئیشرافی گۆرانیی ئاهەنگم دەكرد و دوو نامەمان لە ئاغا و ماغاوە بۆ هات دەیانگوت نابێ بهێڵن حەسەن زیرەك گۆرانی بەسەر ژن و كچانماندا هەڵبدا".
شەماڵ هەروەها گوتویەتی: "هەفتەیەك كە حەسەن هات نامەكانم پیشان دا و گوتم ئەم هەفتەیە ئاهەنگت نابێ. ڕۆیشت، ڕەشۆڵی لە بەغدا دیبوو ئەو لێی پرسیبوو ئەوە چیتە؟ ئەویش گوتبوی چی بكەم، شەماڵە فەندی لە ئیزاعە دەری كردووم! نایەڵێ من گۆرانی بڵێم. ئیتر لەسەر ئەوە حەسەن هەر نەهاتەوە بە ڕادیۆدا. خوا هەڵناگرێ حەسەن بەرامبەر بە من بەئەدەب بوو. من لە ژیانما تا ئێستاش عەبقەریی وەك حەسەن زیرەكم نەدیوە".
بۆچوونی هونەرمەندان
هونەرمەند و حەیرانبێژی ناسراوی كورد رەسوڵ گەردی دەڵێت: "ئەوێ ڕۆژێ ئێمە لە ئێزگەی كوردی بووین لە پەنجەی دەست تێ نەدەپەڕین، گۆرانی گوتن زۆر عەیب بوو خەڵكەكەیش زۆر بە چاوی سووك تەماشای هونەرمەندیان دەكرد، ئەمن حەیرانبێژ بووم كاكە شەماڵ لە ئێزگە گۆرانی دەگوت و مۆسیقاشی لێ دەدا. نازم غەزالی زۆر كاكە شەماڵی خۆش دەویست، ڕای كاكە شەماڵی وەردەگرت لەسەر گۆرانیەكانی خۆی. نازم غەزالی ئەو وەختە زۆر بەناوبانگ بوو گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب بوو بەڵام شەماڵی بە مامۆستا دادەنا".
هونەرمەند فوئاد ئەحمەد دەڵێت: "مامۆستا شەماڵ یەكێك بوو لە ئاڵا بەرزەكانی مۆسیقا و ئاواز و گۆرانیی كوردی، من و ئەو هونەرمەندە زۆر برادەر بووین من زۆر لەدوای ئەو چوومە ئێزگە كە ئەوم دیت زۆر هانی دام و تەشجیعی كردم كە چۆن گۆرانی بڵێم و چۆن ئاواز دابنێم، وای لێ كردم بۆ خۆم ڕێگەی تایبەت بە دنیای خۆم بدۆزمەوە"
ناخۆشترین شت لە ژیانیدا
شەماڵ وەك خۆی گوتویەتی: "ناخۆشترین كات لە ژیانما ئەو كاتانە بوو كە عودەكەم تیا دەفرۆشت لەبەر بێپارەیی". گۆرانیەكانی شەماڵ بریتین لە (ئەرێ لەیلێ، هەی بەردە بەردە، ئازیز بەهارە، هاوار سەد هاوار، بۆ هاتی، زڵێخا، پێم بڵێ، شوانە هۆ شوانە، وەرە وەرە، جوانین ئێمە جوانین، بۆ تۆیە دڵ بۆ تۆیە).
شەماڵ سائیب رۆژی لە رۆژی 8-11-1986 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەشی گەڕێندرایەوە بۆ خاكی سلێمانی و لە گردی سەیوان بە خاك سپێردرا.
سەرچاوە:
1- شەماڵ سائیب.. ژیان و هونەر: ئەحمەد سالار و ژیمۆ شەماڵ سائیب
2- گۆرانیبێژە نەمرەكان، بەشی یەكەم: باكوری
3- رەهەندەكانی شەماڵ سائیب: عادل محەمەد كەریم