گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچە سعودییەکە هەرا دەنێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچە سعودییەکە هەرا دەنێتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچە سعودییە هەڵاتووەکە هەرا دەنێتەوە و شازادەیەک باسی چارەنووسی دەکات.

سەتام بن خالد ئال سعود، شازادەی سعودی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، رەهەف قەنون ”دین و دنیای خۆی لە دەست دا و چارەنووسی سەر شەقامەکان دەبێت“.

لە گرتەکەدا، رەهەف قەنون، کە لە وڵاتەکەی رایکردووە، لەگەڵ کوڕێک و کچێکی دیکە دەرکەوتووە و کوڕەکە باس لەوە دەکا، کە رەهەف مامۆستای دیمەنی سێکسی ”پۆڕنۆ“یە و بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی لەگەڵ کوڕێک گرتوویانە، هەڵاتووە.

رەهەف هەر ئەوکات ئەو هۆکارە بە پێکەنینەوە رەت دەکاتەوە و باس لەوە دەکات، کە خێزانەکەی زۆر توندڕەو بوون و ئەگەر لە سعودیە بمابایەوە، دەیانکوشت.

رەهەف قەنون لە 7-1-2019، بە گەشتێک لە کوێتەوە رووی کردە تایلاند و لەوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند، کە بەهۆی زەبروزەنگی خێزانەکەی، نایەوێ بگەڕێتەوە و دەیەوێ وەک پەنابەرێک روو بکاتە ئوستڕالیا.

دواتر حکوومەتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف بەخشی و لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێ کرد.