كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بەهۆی دۆستە کوڕەکانی ئیڤانا ترەمپ لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە

ئیڤانا ترەمپی هاوسەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوسەرە نوێیەکەی جیا دەبێتەوە.

ئیڤانا، کە دایکی ئیڤانکا ترەمپە و تەمەنی 70 ساڵە، رایگەیاندووە، چەندین دۆستی پیاوی هەیە و حەز دەکات ژنێکی ئازادبێ و لەگەڵ دۆستەکانی بچێتە دەرەوە، بۆیە لە رۆسانۆ رۆپیکۆدیی (ئیتاڵی)ی هاوسەری، جی بووەتەوە.

ئیڤانا و رۆسانۆ لە ساڵی 2008 هاوسەرگیرییان کرد و تێچووی ئاهەنگەکەیان،سێ ملیۆن دۆلار بوو و دوای ساڵێک، جیابوونەوە، بەڵام دواتر لە ساڵی 2009 بۆ ماوەی 10 ساڵ وەک خۆشەویست لەگەڵ یەکتر دەژیان.

ئیڤانا لە ساڵی 1977 هاوسەرگیریی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کردبوو، تا ساڵی 1992 لەگەڵ یەک بەردەوام بوون و سێ منداڵیان هەیە، دۆناڵد ترەمپی کوڕ، ئیڤانکا و ئێریک ترەمپ.

چەند وێنەیەکی ئیڤانا و رۆسانۆ