دوو کچ لە ماڵەوە رادەکەن و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو دەکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو کچ لە ماڵەوە رادەکەن و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو دەکەنەوە

دوو کچ لە ماڵەوە رادەکەن و پەنا بۆ تورکیا دەبەن و داوای هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

دوعا ودەلال، دوو کچی گەنجن و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، خۆیان بە خەڵکی سعودیە دەناسێنن و باس لەوە دەکەن، کە باوکیان هەموو بەڵگەنامەکانیانی زەوت کردووە و ئەشکەنجەی داون.

دوعا لە گرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، کە پەنایان بۆ تورکیا بردووە و داوا لە رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەهانایانەوە بێن و بیانگوازنەوە وڵاتێکی ئەورووپی ”بۆ ئەوەی بژین“.

پێشتریش لە 7-1-2019، کچێکی سعودی بە ناوی رەهەف ئەلقەنون بە گەشتێک لە کوێتەوە رووی کردە تایلاند و لەوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند، کە بەهۆی زەبروزەنگی خێزانەکەی، نایەوێ بگەڕێتەوە و دەیەوێ وەک پەنابەرێک روو بکاتە ئوستڕالیا.

دواتر حکوومەتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف بەخشی و لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێ کرد.