چەند وێنەیەکی لەیلا فەریقی بڵاو دەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند وێنەیەکی لەیلا فەریقی بڵاو دەکرێنەوە

ھونەرمەندێکی کورد، چەند وێنەیەکی کۆنی لەیلا فەریقی، خانمە گۆرانیبێژی کورد بڵاو دەکاتەوە.

شەوی ڕابردوو 8/6/2019، ھەڵکەوت زاھیر، ئاوازدانەری کورد، چەند وێنەیەکی کۆنی لەیلا فەریقی، لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردەوە.

تا ئێستا ھەڵکەوت زاھیر چەندین کاری ھونەری لەگەڵ لەیلا فەریقی ئەنجام داوە، ھەروەھا ئاوازی گۆرانیی زۆربەی گۆرانییەکانیشی بۆ داناوە.

لەیلا فەریقی خوشکی مەرزیە فەریقی، ھونەرمەندی کۆچکردووی کوردە، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ساڵی 2018دا ئەلبوومێکی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە، لە ئەورووپا دەژی، ماوە ماوە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.