كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شێخی ئەزهەر: ژن لە یەک حاڵەتدا دەتوانێ بەبێ مۆڵەتی هاوسەرەکەی بچێتە دەرەوە

 

شێخی ئەزهەر رایدەگەیەنێت،کە ژن لە یەک حاڵەتدا دەتوانێ بەبێ مۆڵەتی هاوسەرەکەی، لە ماڵەکەیبچێتە دەرەوە.

شێخ ئەحمەد تەییب، شێخی ئەزهەر بە کەناڵێکی میسری راگەیاندووە، ژن ناتوانێ بەبێ مۆڵەت لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە و ئەوەش سەندنەوەی ئازای و ماف نییە لە ژن، بەڵکو ”پێویستییە بۆ مانەوەی خێزان و چاودێریکردنی منداڵەکانی“.

شێخ ئەحمەد تەییب هەروەها رایگەیاندووە، کە یەکێک لە مافەکانی پیاو لەسەر ژنەکەی، ئاگادارکردنەوەیەتی لە چوونە دەرەوە و ئەوەش حیکمەتی وەرگرتنی مۆڵەتی چوونە دەرەوەیە.

شێخی ئەزهەر ئاماژەی بەوەش کردووە، ژن تەنیا لە حاڵەتی سەردانی دایک و باوکیدا، دەتوانێ بەبێ مۆڵەتی هاوسەرەکەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە و سەردانیان بکات.

شێخ ئەحمەد تەییب جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەردانیکردنی دایک و باوک لەلایەن ژنەکەیەوە ئەرکە و پێویستیی بە رەزامەندی و مۆڵەتی پیاو نییە.