یەکێتیی ئافرەتان داوای پاراستنی مافی ئافرەتانی کرێکار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکێتیی ئافرەتان داوای پاراستنی مافی ئافرەتانی کرێکار دەکات

 

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان داوای پاراستن و بە یاساییکردنی مافەکانی ئافرەتانی کرێکار دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-5-2019، بەبۆنەی 1ـی ئایار (رۆژی کرێکارانی جیهان)، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان، ئاماژە بە کارکردنی ئافرەتان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان دەکات.

یەکێتیی ئافرەتان پێی وایە ئەگەر ئافرەت کار بکات و ببێتە خاوەن دارایی سەربەخۆ و لە پاشکۆیی ئابووریی پیاو رزگاری بێت، ئەوا ”ئازادی و سەربەخۆیی ئافرەت“ مسۆگەر دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، یەکێتیی ئافرەتان داوای داڕشتنی یاسای نوێ و هاوچەرخ دەکات بۆ پاراستنی مافی کرێکارانی ئافرەت و سەرجەم کرێکاران بپارێزرێت و بیمەی کۆمەڵایەتیی و تەندروستییان بۆ دابین بکرێت.

رۆژی 1ـی ئایار، لە کورستان و جیهان بە رۆژی کرێکاران دنراوە.