وێنەی چەند کچێکی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە بڵاو دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنەی چەند کچێکی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە بڵاو دەکرێتەوە

 

شازادەیەکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە وێنەی چەند کچێکی بنەماڵەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو دەکاتەوە.

 

وەلید بن تەڵاڵ، ملیاردێر و شازادەی سعودیە لە تویتەر وێنەی کچەکانی، کە پاڵیان داوەتەوە، بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی، ”کچە نەوەکانم دوای رۆژێکی درێژ لە بیابان.

 

کچەکان کچی خالید بن وەلیدی کوڕی وەلید بن تەڵاڵ و شازادە ریمی پووریان بوون.

 

وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی زۆر لەبارەوە دەکرێت، چونکە کچەکانی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە تا ئێستا دەرنەکەوتوون و خەڵکێکی زۆر کەمی وڵاتەکەش ئەوانی بینیوە.

 

وەلید بن تەڵاڵ کوری برا (برازا)ی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە و (کوڕی مام) ئامۆزای محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەیە.