ژنە چالاکوانێک: بە هێلکەی خۆم لە ژنێکی تر منداڵ دروست دەکەم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژنە چالاکوانێک: بە هێلکەی خۆم لە ژنێکی تر منداڵ دروست دەکەم

 

ژنە چالاکوانێکی سعودی رایدەگەیەنێت، کە بە هێلکەی خۆی، منداڵێک لە ژنێکی دیکە دروست دەکات.

 

سومەییە ئیبراهیم ناسر، کە ژنە چالاکوانێکی سعودیە و لە ئەمریکا دەژی، لەبەرنامەیەکی کەناڵی (atv) رایگەیاندووە، هەوڵدەدات ببێتە دایک، بەڵام بە وەرگرتنی هێلکەی خۆی و دانانی لە سکی ژنێکی دیکە، کە ئەو ژنەی بە ”فڕن“ ناوبردووە.

 

سومەییە، کە دکتۆرای لە زانستەکانی ئاین هەیە و چالاکوانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی هەیە، ئەو ژنەی بە ”فڕنی“یەک ناوبردووە، کە لە بری ئەو دووگیان دەبێت و دواتریش لەبەرامبەر دووگیانبوونی بۆ سومەییە، بڕێک پارە وەردەگرێت.

 

ئەو لێدوانەی ئەو ژنە چالاکوانە بووەتە هۆی ناڕەزایی توندی هاووڵاتییانی سعودیە و باس لەوە دەکەن، کە ئەو کارە دژی بنەماکانی ئاین و کۆمەڵگەی سعودین.