ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 11-4-1930 چاپگەری كوردی دانیشتووی میسر فەرەجووڵڵا زەكی كوردی كۆچی دوای كرد و لە گۆڕستانی قاهیرەی پایتەختی میسر بە خاك سپێردرا لەسەردەمی ژیانی خۆیدا گەلێك كتێبی كوردی وەكوو شەرەفنامە و كورد و كوردستان و لەگەڵ مێژوونووسی كورد محەمەدعەلی عەونی چاپ و بڵاو كردووەتەوە. 

 

- لە 11-4-1932 بۆ كوژاندنەوەی شۆڕشی بارزان بە سەرۆكایەتیی شێخ ئەحمەد بارزانی، هێزێكی ئاسمانیی بەریتانیا هاوكاریی هێزەكانی عێراقی كرد.

 

- لە 11-4-1976  شاعیری كورد، شێخ مەمدوح بریفكانی لە شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد و دواتر لە شاری دهۆك بە خاك سپێردرا. شێخ مەمدوح لە ساڵی 1911 لە گوندی "بادێ"ی‌ سەر بە پارێزگای دهۆك هاتووەتە ژیانەوە.

 

- لە 11-4-1987 ژمارەیەك فڕۆكەی رژێمی بەعسی ڕووخاو بە چەكی كیمیایی هێرشیان كردە سەر گوندی "نۆڵنجكە" لە دەڤەری "مەرگەو"ی سەر بە پشدەر و بتوێن بە 12 بۆمبی كیمیایی گوندەكەیان بۆردومان كرد كە ئەوكاتە ناوچەیەكی ئازادكراو بوو، لەو بۆردومانەدا 13 پێشمەرگە و هاووڵاتی بریندار بوون و بەهۆی سەختی و كاریگەری ژەهراوی بوونیانەوە سێ لە بریندارەكان شەهید بوون.

 

- لە 11-4-1988 لە چوارچێوەی ئەنفالی گەرمیاندا، هاووڵاتیان شارۆچكەی چەمچەماڵ رێگرییان لە بردنی خەڵکی گەرمیان لەلایەن سوپای رژێمی بەعسی عێراقەوە كرد و بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی لە ئەنفالكردن رزگار كران و سوپای عێراقیش 4 هاووڵاتیی شەهید كرد.

 

- لە 11-4-1991 هێزەكانی پێشمەرگە لە داستانی شەڕی كۆڕێدا، دوو زرێپۆشی سوپای عێراقیان تێكشكاند و هێزەكانی رژێم بە تەواوی لە ناوچەكە پاشەكشەیان كرد. ئەو داستانە مێژووییە بە خوێنی 11 پێشمەرگە تۆمار كرا.

 

لە 11-4-1994 شاندێكی (ئێم سی سی) گەیشتە كوردستان، ئامانج لە سەردانی ئەو شاندە دووپاتكردنەوە بوو لە پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەر دەستدرێژییەك، ئەندامانی ئەو شاندە ئەوەیان روون كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمان ئەوانەی لە ساڵی 1991ەوە ئەركی پاراستنی كوردستانیان گرتۆتە ئەستۆ سورن لەسەر ئەوەی كە هەر دەست درێژییەك بەرپەچ بدەنەوە كە بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان، ئێم سی سی كورتكراوەی ناوی ئەو هێزە نێودەوڵەتییە بوو كە لە پاش دامەزراندنی ناوچەی ئارامی سەروو هێڵی 36ەوە لە كوردستاندا جێگیر كرا و ئەركی سەرەكیی پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان بو لە هەر دەستدرێژییەك.

 

- لە 11-4-2000 لە هۆڵی پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا و لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی سۆسیالیستی نێودەوڵەتیدا كە نوێنەرانی پارتە سۆسیالیستەكانی زیاتر لە 100 وڵات بەشدار بوون، جەخت لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان كرایەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا.

 

- لە 11-4-2003 هێزەكانی ئەمریكا و پێشمەرگە شاری مووسڵیان لە دەستی رژێمی عێراق رزگار كرد.