ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 10-4-1902 نووسەر و شاعیری كورد، عەبدولرەحیم مەلا غەفوور ناسراو بە لە (وەفایی) لە ڕێگای چوون بۆ حەج، كوچی دوایی كرد و لە بیابانی شام بە خاك سپێردرا، وەفایی ساڵی 1844 لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و یەکێکە لە شاعیرە ناسک خەیاڵ و ناسراوەکانی کورد.

 

- لە 10-4-1914 رۆژنامەی "ئۆرایزۆن" لە ژمارە 74یدا نووسیویەتی كە كوردە شۆڕشگێرەكان و جەماوەری كورد بەوپەڕی باشی و دۆستایەتییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەرمەنییەكانی ناوچەكەدا كردووە.

 

- لە 10-4-1930 نوری سەعید سەرۆكوەزیرانی ئەوکاتی عێراق رایگەیاند كە پلانی هەیە لە یاسای نوێدا زمانی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكان بكاتە زمانی فەرمی.

 

- لە 10-4-1966 ناوی 10 هەزار هاووڵاتیی كورد لە سووریا لە تۆماری ڕگەزنامەی باری شارستانی و دامودەزگاكانی حكوومەت دەرهێنران و بەبێ ناسنامە مانەوە.

 

- لە 10-4-1985 نووسەر و تەكنیكاری كورد عەبدولخالق مەعرووف لە نزیك ماڵەكەی لە گەڕەكی ئازادیی شاری هەولێر تیرۆر كرا، ناوبراو خاوەنی پەرتووكی ئادەمیزاد لە كۆمەلی كوردستانە.

 

لە 10-4-2003 *لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادیی عێراقدا شارەكانی خانەقین و جەبارە و جەلەولا و خورماتو و مەخموور كە هەموویان بەشێكن لە كوردستان و لەژێر دەسەلاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا نەبوون رزگاركران و دانیشتوانی ئەو شارە لە زوڵم و زۆری دەیان ساڵەی رژیمی بەعس رزگاریان بوو، هەر لەو رۆژەدا دانیشتوانی شاری كەركووكی كوردستانیش لەدژی پاشماوەی داموودەزگا سەربازی و ئەمنییەكانی رژیمی بەعس راپەڕینێكیان دەست پێكرد و هەتا ئێوارەی ئەو رۆژە تەواوی شاری كەركوكی كوردستانیش ئازاد كرا.

 

- لە 10-4-2003 جۆرج بۆش سەرۆكی ئەمەریكا و تۆنی بلێر سەرۆكوەزیری بەریتانیا بە بۆنەی كۆتاییهاتنی رژێمی بەعسی عێراقی پەیامێكیان بڵاو كردەوە و تێیدا بەڵێنی ژیانێكی شایستە بە گەلی كوردستان دا.

 

- لە 10-4-2014 لە چوارچێوەی كارەكانی پیشانگەی ساڵانەی فڕۆكەخانەكاندا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی عەرەبی، بۆ جاری دووەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولیر خەڵاتی باشترین فڕۆكەخانەی گەشەسەندوو وەرگرت.

 

لە 10-4-2016 بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا، گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و ئامەد دەستی پێكرد و یەكەم فڕۆكە لە ئامەدەوە گەیشتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

 

لە 10-4-2017 بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆبووەوە و رایگەیاند كە چواردەی ئەیلوول پەرلەمان كارا دەكرێتەوە.