ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 8-4-1925 لەكاتی بۆردومانی ناوچەی ژەنگار لە دەڤەری شنگال، كوردانی ئێزدی فڕۆكەیەكی بەریتانیان خستە خوارەوە

 

- لە 8-4-1932 بۆ یەكەمین جار فڕۆكەیەكی بەریتانی لە گوندی "هەسنەكا" لە دەڤەری بارزان بە دەستی شۆڕشگێرانی بارزانی تێكشكێنرا.

 

- لە 8-4-1945 رژێمی بەعسی عێراق یاسای لێبووردنی گشتیی دەركرد، بەڵام یاساكە ئەو سەرباز و پۆلیس و فەرمانبەرانەی نەدەگرتەوە كە پەیوەندییان بە ریزەكانی شۆڕشی كوردستانەوە كردبوو.

 

- لە 8-4-1959 میرۆ محەمەد گەردی پێشمەرگەی قارەمان و یاوەری بارزانی نەمر بۆ یەكێتیی سۆڤیەت لە سۆڤیەت كۆچی داویی كرد و هەر لەوێش بە خاك سپێردرا.

 

- لە 8-4-1970 شەش كۆپتەر و 200 ئۆتۆمبێلی سەربازی و دوو هەزار كۆماندۆی سوپای توركیا شاری "سێلڤان"یان لە باكووری كوردستان گەمارۆدا و لە دەرەوەی شارەكەش كەمپی لێپرسینەوە و هاوكات گرتووخانەیەكیشی لە "هەكاری" دامەزراند و دواتریش ژمارەیەك لە چالاكوانی سیاسیی كوردی دەستگیر كرد.

 

- لە 8-4-1972 محەمەدڕەزا شا، شای ئێران، بە مەبەستی هاوكاری و ئاشتبوونەوە پەیوەندیی بە بارزانیی نەمرەوە كرد، چەند هەفتەیەك دواتر شا چاوی بە بارزانیی نەمر كەوت و بەڵێنیی هاوكاریی پێدا، بەڵام جێبەجێی نەكرد.

 

- لە 8-4-1972 رژیمی بەعسی عێراق و یەكێتیی سۆڤییەت رێكکەوتنامەیەكیان واژۆ كرد کە ئامانجی راستەقینەی ئەو رێكکەوتنامەیە بۆ ئەوە بوو سۆڤیەت لە كەنداو و خۆرهەلاتی ناوەڕاستدا جێپێی خۆی پتەوتر بكات و عێراقیش بۆ لێدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان چەكی باشی دەست بكەوێت.

 

- لە 8-4-1991 دەست بە جێبەجێكردنی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی بۆ دانانی ناوچەیەكی ئارام لە هەرێمی كوردستان كرا.

 

- لە 8-4-1992 بەرەی كوردستانی لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری دا كە 5 كورسیی ئەنجومەنی نیشتمای كوردستان (پەرلەمان) بە برا كریستیانەكان بدات بە شێوەیەك كە هەموو لایەنەكانی گەلی ئاشووری و کلدانی و سریانی بگرێتەوە.

 

- لە 8-4-2011 لە شارەكانی "قامیشلۆ، درباسی، عامود و كۆبانێ" لە رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوە چوون و تێیدا هاووڵاتیان داوای گارانتیكردنی مافەكانیان كرد.

 

لە 8-4-2015 ،  216 هاووڵاتیی دیكەی كوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد بوون كە لە پیر و ئافرەت و منداڵ پێكهاتوون و گەیشتنەوە لای پێشمەرگە لە گوندی "حومەریە"ی سەر بە شارەدێی ریاز لە سنووری كەركووك.