ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 7-6-1837 سوپای عوسمانی بە سەرۆكایەتیی حافز پاشا هێرشی كردە سەر كوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال و تەلەعفەر و ژمارەیەك كوردی ئێزدی شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش راگوێزران بۆ ناوچەی "نوسەیبن" لە باكووری كوردستان و ماڵەكانیشیان تاڵان كران.

 

- لە 7-4-1918 لە دوا ساڵی جەنگی یەكەمی جیهانیدا هێزێكی بەریتانیا بە سەركردایەتیی جەنەراڵ "مارشاڵ" شاری كەركوكی داگیر كرد و بەوەش رێگا بۆ داگیركردنی تەواوی كوردستانی عێراق خۆش بوو، بەڵام مێژوونووسان دەڵێن بەریتانیا لەبەر هەندێك هۆكاری تاكتیكی ئەوكات لە كەركووك كشاوەتەوە.

 

- لە 7-4-1988 قۆناغێكی دیكەی ئەنفالكردنی هاووڵاتییانی كورد لە گەرمیان دەستی پێكرد كە عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی كیمیایی سەركردایەتیی دەكرد و ئەو هەڵمەتە بەردەوام بوو تا ڕۆژی 20-4ی هەمان ساڵ و بە ئەنفالی سێیەمی كورد ناسرا.

 

- لە 7-4-1991 پێشمەرگەكانی لەشكری شۆڕشگێری كوردستان، لە دەربەندی كۆڕێ   گەورەترین هێرشی سەربازیی عێراقیان تێكشكاند، ئەمەش بووە هۆكارێك بۆ وەستانی شەڕ لە هەموو لایەكی كوردستان، ئەو داستانە بە سەركردایەتیی سەرۆك مەسعود بارزانی بوو كە داستانی شەڕی كۆڕێ هۆكاری سەرەكی بوو بۆ ئەوەی ناوچەیەكی فراوانی كوردستان بە ئازادكراوی بمێنێتەوە و ئاژانسە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەكان بە ئاسانی بتوانن خۆراك و دەرمان بە ئاوارەكان بگەیەنن، نەك هەرئەوە، بەڵكوو داستانی شەڕی كۆڕێ لەو وتووێژەشدا كە دواتر لەسەر بڕیاری 688 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەرەی كوردستانی لەگەڵ حكوومەتی ناوەندیدا دەستی پێكردبوو، كاریگەریی هەبوو.

 

- لە 7-4-2003 هێزەكانی ئەمریكا لە شاری بەغدا پێشڕەوییان كرد و دەستیان بەسەر ژمارەیەك كۆشكی سەدام حوسێندا گرت.

 

- لە 7-4-2006 دوو خۆكوژ خۆیان لەناو مزگەوتێكی شیعەكان لە شاری بەغدا تەقاندەوە و بەو هۆیەوە 79 كەس گیانیان لەدەست دا و 164ی دیكەش بریندار بوون.

 

- لە 7-4-2007 دوعا خەلیل ئەسوەد، كچە كوردی ئێزدی لە شارۆچكەی باشیك بە شێوەیەكی دڕندانە لەلایەن کەسوکارییەوە كوژرا.

 

لە 7-4-2015 هێزەكانی ئاژانسی پاراستنی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان 30 هاووڵاتیی كوردی ئێزدییان لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كرد.