ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 6-4-1919 وەك تۆڵەسەندنەوەی كوشتنی كاپتن پێرسن لە زاخۆ، كۆلۆنێل لیچمەن فەرماندەی سوپای بەریتانیا بە چوار فڕۆكە دەڤەری گۆی سەر بە شارۆچكەی زاخۆ بۆردومان كرد و ژمارەیەك هاووڵاتیی سڤیلی كوردی ناوچەكە شەهید بوون.

 

- لە 6-4-1947 لە نزیک گوندی (سۆفیان)ی سەر بە شنۆ لە نێوان پێشمەرگەكانی بارزانی و هێزەكانی ئێرانیدا رەزا قەرەیاغی سەركردەی هێزی پیادەی سوپای ئەوکاتی ئێران كوژرا.

 

- لە 6-4-1955 پەیماننامەی عێراقی بەریتانی كە بە پەیمانی ساڵی 1930 ناسراوە كۆتایی هات، ئەوەش پاش ئەوەی عێراق چووە ناو پەیمانێكی هاوشێوەی‌ترەوە كە بە پەیمانی بەغدا ناسرابوو، پەیمانی بەغدا كە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی لێدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد و گەلانی ناوچەكە بوو كە بەریتانیا و عێراق و ئێران و پاكستان و توركیا تێیدا ئەندام بوون و ئەمریكاش ئەندامی چاودێر بوو.

 

- لە 6-4-1970 شاعیری كورد مەلا ئەحمەدی حاجی مەلا رەسوول لە شارۆچكەی خانەقین كۆچی دوایی كرد و دواتریش لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاك سپێردرا.

 

- لە 6-4-1991 رژێمی عێراق بە بڕیاری ژمارە 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی ئارام لە هەرێمی كوردستان، قەبووڵ كرد.

 

- لە 6-4-2003 لەو كاتەدا كە هێزەكانی هاوپەیمان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادكردنی عێراقدا لە سەركەوتنی بەردەوام و پێشڕەویدا بوون، رووداوێكی دڵتەزین ڕووی دا تێیدا فڕۆكەكانی هاوپەیمان لە هێڵی هەولێر دیبەگە بە هەڵە هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگەی لەشكری شۆڕشگێڕی كوردستان و سەربازە ئەمریكییەكانییان بۆمباران كرد و لە ئەنجامدا 18 پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی لەشكری كوردستان شەهید بوون و 45ی دیكەش بریندار بوون، لەناو بریندارەكاندا فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی لەشكری پێشمەرگەی كوردستان وەجییە بارزانی برای سەرۆك مەسعود بارزانی هەبوو.

 

- لە 6-4-2005 جەلال تالەبانی لەلایەن گەلی كوردستان و كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا كە ئەمە بۆ یەكەمجار بوو لە مێژوودا كەسێكی كورد ببێتە سەرۆك كۆماری عێراق.