ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

-لە 4-4-1918 لە شاری كەركووك شێخ مەحموودی حەفید بە فەرمی داواكارییەكانی گەلی كوردی دایە شاندێكی بەریتانی.

 

- لە 4-4-1959 یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (خەبات) ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی لە بەغدا چاپ کرا. ئەوەش یەكەمین رۆژنامە بوو كە زمانحاڵی پارتێكی سیاسی كوردیی باشووری کوردستان بێت و بە ئاشكرا لە بەغدا بڵاو بكرێتەوە.

 

- لە 4-4-1964 دەستووری كاتیی عێراقدا دوای كودەتای 8ی شوبات لەلایەن بەعسییەكانەوە بڵاو كرایەوە بێ ئەوەی مافەكانی گەلی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت.

 

- لە 4-4-1965 زرێپۆشێكی عێراق لە شاری سلێمانی چایخانەی بەناوبانگی (حەمەرەق)ی گوللەباران كرد و بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید بوون و لە كاردانەوەیەكیشدا مەسعوود محەمەد وەزیری كاروباری باكوور دەستی لەكار كێشایەوە.

 

- لە 4-4-1980 جارێكی دیكە رژێمی بەعسی عێراق دەستی بە ئەنفالكردنی كوردانی فەیلی كرد و  ژمارەیەكی زۆری شەهید كرد و نزیكەی 100 هەزاریش ئاوارەی ئێران بوون.

 

- لە 4-4-1991 جارێكی دیكە و نزیکەی مانگێک دوای ڕاپەڕینی 1991، شاری سلێمانی لەلایەن سوپای رژێمی عێراقەوە داگیر كرایەوە.

 

- لە 4-4-2003 جۆرج بۆش سەرۆكی ئەمەریكا لە وتارێكدا رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی لە شەری رووخاندنی رژێمی دیكتاتۆری عێراق بەرز نرخاند.

 

- لە 4-4-2007 حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڕیاری دا كە رۆژی 14-4ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ئەنفالكردنی كوردستان دیاری بکرێت و تێیدا یادی قوربانییەکان بکرێتەوە.

 

- لە 4-4-2014 گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی هەڵبژارد وەك یەكێك لە باشترین شاری سیمای گەشتیاری بۆ ساڵی 2014، ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەزیرانی گەشتوگوزاری عەرەبی لە كۆبوونەوەی خولی پازەدەهەمینیان هەولێریان وەك پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2014 هەڵبژارد.

 

- لە 4-4-2015 لە میحوەری خازر، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بە توندی وەڵام درانەوە و تووشی شكستێكی گەورە هاتن و زیاتر لە 10 تیرۆریست كوژران.

 

- لە 4-4-2016 لە ئاكامی چەند هێرشێكی خۆكوژیی داعش لە گوندی نەسر لە رۆژئاوای مەخموور 20 سەربازی عیراقی كوژران و 35 سەربازی دیكەش بریندار بوون و سوپای عێراق لە گوندەكە كشایەوە.