ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 3-4-1852 كنیاز بەبیۆنۆف بەرپرسی رووسی لە باكووری كوردستان، 450 بنەماڵەی بە بیانووی ئەوەی كە لەژێر دەسەڵاتی توركیا دووریان دەخاتەوە، لە 20 گوندی بەری چەپی رووباری ئاراس بۆ بەری راستی رووبارەكە گواستنەوە.

 

- لە 3-4-1914 شۆڕشگێرانی كورد بە سەرۆكایەتیی مەلا سەلیم و شەهابەدین شێخ عەلی، شاری (بەدلیس)یان لە باكووری كوردستان رزگار كرد.

 

- لە 3-4-1932 لە دۆڵی (ڤاژی) لە دەڤەری بارزان بەهۆی هێرشی سوپای عێراقەوە، شەڕێكی قورس لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی مەلا مستەفا بارزانی و سوپای عێراق رووی دا و سوپا تووشی شكستێكی گەورە هات و 253 سەربازیان لێ كوژرا.

 

- لە 3-4-1939 شانشین غازی شانشینی عێراق تیرۆر كرا كە خەڵكی سعوودیە بوو بە خواستەكانی بەریتانیا و ئەمریكا و وڵاتانی عەرەب هاتبووە عێراق و لەدژی دۆزی كورد وەستایەوە.

 

- لە 3-4-1947 لە نێوان پێشمەرگە بارزانییەكان و هێزەكانی سوپای شای ئێراندا شەڕی "نێرگێ بەری زەرد" رووی دا و بارزانییەكان ڕووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد لە هەڵوێستێكی بەرگریكردن بوون لە خۆیان و ماڵباتەكانیان و لەو شەڕەدا   كە بارزانیی نەمر سەركردایەتیی دەكرد، بریندار بوو، بەڵام پێشمەرگەكان قارەمانانە جەنگان و لە شەڕەكە رزگاریان بوو. 

 

- لە 3-4-1980 رژێمی بەعسی عێراق بە پلانێك هەموو بازرگانە کوردە فەیلییەكانی بانگی ژووری بازرگانی لە بەغدا كرد و داوتر هەمویانی دەستگیر كرد كە ژمارەیان 180 كەس بوو و دواتریش گواسترانەوە بۆ ئێران.

 

- لە 3-4-1990 رژێمی بەعسی عێراق بریارێكی دەركرد كە تێیدا هەموو ماڵە كوردی شەبەك لە پارێزگای مووسڵ بڕۆخێنرێن و تۆماری باری كەسیشیان بگوازرێتەوە بۆ ناوچەكانی دەرەوەی پارێزگاكە و ئەو بڕیارە لە 10-4-1990 جێبەجێ كرا.

 

- لە 3-4-1991 بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر پەلاماری سوپای ڕژیمێ ڕووخاوی بەعس بۆ سەر باشووری کوردستان، نزیكەی 12 هاووڵاتیی كورد بۆ ماوەی 5 كاتژمێر دەستیان بەسەر باڵیۆزخانەی عێراق لە بەلجیكادا گرت و لە هەمان رۆژیشدا ژمارەیەكی دیكەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەورووپا لەلایەن هاووڵاتیانی كوردەوە پەلامار دران.

 

- لە 3-4-2010 سەرۆك بارزانی بە فەرمی مام جەلالی وەك كاندیدی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ناساند.

 

- لە 3-4-2014 ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو لە چێشتخانەی عەباس لەسەر رێگەی نێوان شارۆچكەی خورماتوو و سلێمان بەگ تەقییەوە و بەو هۆیەوە 3 كەس شەهید بوون و 11ی دیكەش بریندار بوون.

 

- لە 3-4-2015 لە شاری مووسڵ ئەو تیرۆریستەی كە "هوجام سورچی" بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كرد، لە ئۆپەراسیۆةکی پێشمەرگەدا كوژرا. هوجام عەبدولڕەحمان سوورچی لەدایكبووی ساڵی 1970ی گوندی بەردەسۆرە، بە دووری 10كم لە شارەدێی "رۆڤیا"ی سەر بە قەزای بەردەڕەش و  لەساڵی1991 دەبێتە پێشمەرگە و لە 25/1/2015 لە گەڕەكی عەرەبی شاری مووسڵ لەلایەن چەکدارێکی کوردی داعشە بەناوی "موەفەق ئەسعەد" بە شیوەیەکی دڕندانە شەهید کرا.