بەوێنە.. پیاوێک داوا لە ژنەکەی دەکات سەما بۆ برادەرەکانی بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. پیاوێک داوا لە ژنەکەی دەکات سەما بۆ برادەرەکانی بکات

 

 

پیاوێک داوا لە ژنەکەی دەکات سەما بۆ برادەرەکانی بکات و دواتر زۆر بە سەختی لێی دەدات.

 

هەفتەی رابردوو ژنێک بە ناوی ئەسما عەزیز، کە دایکی سێ منداڵە و لە شاری لاهوری پاکستان دەژی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و تێیدا داوای هاوکاریی خەڵکی کرد.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، ئەسما عەزیز، کە قژی تاشراو بوو و شوێنەواری ئازاردان بەسەر جەستەیەوە دیار بوو، رایگەیاندبوو، کە هاوسەرەکەی داوای لێ کردووە سەما لەبەردەم برادەرە پیاوەکانی بکات و ئەویش رەتی کردووەتەوە.

 

دوای رەتکردنەوەی داواکەی، هاوسەری ئەو ژنە زۆر بە سەختی لێی داوە و بەشێکی جەستەشی سووتاندووە، جگە لە تاشینی قژی.

 

وەزارەتی مافی مرۆڤی پاکستان سکاڵای لە دژی ئەو پیاوە تۆمار کردووە و بە بڕیاری دادگاش دەستگیرکراوە.

 

دوو وێنەی ئەسما پێش و پاش ئازاردانی