پاریس شارۆمەندیی فەخری بە ژنە چالاکوانێکی ئێرانی دەبەخشێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پاریس شارۆمەندیی فەخری بە ژنە چالاکوانێکی ئێرانی دەبەخشێت

 

ئەنجومەنی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا خەڵاتی ”شارۆمەندیی فەخری“ بە ژنە چالاکوانێکی ئێرانی دەدات.

 

نەسرین ستودە، ژنە چالاکوانێکی ئێرانی و بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤە. لە ساڵی 2018ـەوە لە وڵاتەکەیدا دەستگیر کراوە و بە چەندین تۆمەت، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 33 ساڵ دراوە.

 

ئەنجومەنی شاری پاریس لە کۆبوونەوەیەکدا، رەزامەندیی لەسەر پێدانی خەڵاتی ”شارۆمەندیی فەخری“ بە نەسرین ستودە داوە و داوای هەرچی زووە ئازادکردنی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد.

 

نەسرین ستودە (تەمەن 55 ساڵ)، دۆستی گەلی کوردە و چەندین جار هەڵوێستی خۆی دژی پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەربڕیوە.