ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 2-4-1827 رژێمی رووسیای قەیسەری لەڕێگەی ژمارەیەك یەكەی ئەرمەنییەوە چاودێری خستە سەر كورد لە "یەریڤان" پایتەختی ئەرمەنستان كە ئەمەش بووە هۆی ناكۆكی و دژایەتیی هەر دوو نەتەوەی كورد و ئەرمەن.

 

- لە 2-4-1920 ژمارەیەك شۆڕشگێڕی كورد هێرشیان كردە سەر هێزەكانی بەریتانیا لە گوندی مام خەلیفە لەسەر رێگەی ئاكرێ و نزیكەی 50 سەربازیان كوشت.

 

- لە 2-4-1944 کاکە حەمەی ناری، شاعیری ناوداری كورد، كۆچی دوایی كرد. کاکە حەمەی ناری کوڕی مەلا ئەحمەد ساڵی 1873 لە گوندی "بێلوو"ی ناوچەی مەریوان لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لەدایک بووە و دیوانی شیعرەكانی بەناوی دیوانی كاكە حەمەی ناری چاپ كردووە و ئەو دیوانە لە ساڵی 1969 لە شاری مەهاباد چاپ و بلاو كراوەتەوە.

 

- لە 2-4-1988 رژێمی بەعسی عێراق لە بازگەی "تانجەڕۆ"ی سلێمانی نزیكەی 400 كەسی گوللەباران كرد كە هەموان برینداری چەكی كیمیایی بوون.

 

- لە 2-4-1994 خاتوو لیسی شمیتی  رۆژنامەنووسی ئەڵمانی و دۆستی گەلی كورد لە نزیك شارۆچكەی "عەربەت"ی سەر بە شارەزوور بەدەستی بەكرێگیراوانی حكوومەتی عێراق كوژرا. خاتوو لیسی شمیت وەكوو رۆژنامەنووسێكی لێهاتوو هاتبووە باشووری كوردستان.

 

- لە 2-4-1995 چەكدارەكانی توركیا 7 جووتیاری هەرێمی كوردستانیان لە نزیك "سەرسنگ"ی سەر بە ئامێدی كوشت كە خەریكی كرێكاری بوون.

 

- لە 2-4-1997 لە كەمپی بازیان لە باشووری كوردستان، 60 كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان دەرمانخواركران و بەوەش كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتباركرا

 

- لە 2-4-2003 دوای سەردانی كۆلن پاول، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ ئەنقەرە، حكوومەتی توركیا بریاری دا كە هێزەكانی دەربازی سنووری هەرێمی كوردستان نەكات.

 

- لە 2-4-2003 هێزەكانی عێراق لە ناحیەی "گوێڕ"ی سەر بە قەزای مەخموور كشانەوە و هێزەكانی پێشمەرگە لە شوێنیان جێگیر بوون و لە هەمانكاتدا سەدام حوسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق داوای لە هەرێمی كوردستان كرد كە هاوكاریی ئەمەریكا نەكەن.

 

- لە 2-4-2003 ئەمەریكا و هاوپەیمانانی تەواوی ئاسمانی عێراقیان كۆنترۆڵ كرد.