ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 31-3-1916 فەرەنسا لەسەر داوای سەركردەكانی كورد كە بەشدارییان لە كۆنفرانسی پاریسدا كردبوو، یادداشتێكی دایە رووسیا بۆ ئەوەی لە ناوچەكانی كوردستانی باكوور و لە باشووری بەدلیس و وان بكشێتەوە، بەڵام دەستی لە ناوچەكانی نێوان موش و رووباری دیجلە بەرەو رۆژهەڵاتی دەڤەری ئاشیتی تا شاری جزیر و سنوورەكانی ئێران بەرنەدات.

 

 -لە 31-3-1925 هێزەكانی توركیا هێرشی فراوانیان بۆ سەر باكووری كوردستان دەست پێكرد و كە لیوا "روكن كەمالەدین" سەرپەرشتیی ئەو هێرشەی دەكرد و هاوكات حكوومەتی توركیا خەڵاتی هەزار لیرەی زێڕی تەرخان كرد بۆ هەر كەسێك كە شێخ سەعیدی پیران دەستگیر بكات.

 

- لە 31-3-1931 رۆژنامەی (فجر الشرق) بڵاوی كردەوە كە لە شۆڕشی ئاگریدا هێزەكانی توركیا 200 گوندی باكووری كوردستانیان وێران كردووە و هەروەها نزیكەی 5 هەزار كەسیش لە خەڵكی ئەو گوندانەیان كوشتووە و ئاوارە كردووە.

 

- لە 31-3-1934 حزبی شیوعی عێراقی دامەزرا

 

- لە 31-3-1991 بەمەبەستی ناڕەزای دەربڕین بەرانبەر گەڕانەوەی سوپای زاڵمی رژیمی بەعسی لەناوچووی عێراق لە رێگەی هێرشی فراوانی سەربازییەوە بۆ سەر باشووری كوردستان، گەلی كوردستان مەزنترین كۆڕەوەی بۆ سەر سنوورەكانی كوردستان دەست پێ‌ كرد، لەو رۆژەدا زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەژێر باران و بەسەر بەفر و بەستەڵەكی شاخەكانی كوردستاندا کۆچ و کۆڕەوێکی پڕ تراژیدیانن دەست پێ‌ كرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆریان لە برسان و لە سەرما گیانیان لەدەست دا كە زۆربەیان منداڵ  بوون، ئەمە جگەلەوەی لە زۆر قۆناغی ئەو كۆڕەوەدا سوپای عێراق بە فڕۆكە و تۆپخانە بۆردمانی ئەو هاووڵاتییە بێ‌ چەك و بێ‌ تاوانانەی دەكرد.

 

- لە 31-3-2009 هێزەكانی بەریتانیا بە شێوەیەكی فەرمی و لە دوای شەش ساڵ لە عێراق كشانەوە.