ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 27-3-1924 بەمەبەستی دانانی یەكەمین دەستور بۆ عێراق، ئەنجومەنی دامەزراندنی عێراقی كرایەوە، ئەنجومەن لە شاری بەغدا یەكەمین كۆبونەوەی خۆی ساز دا، دەسەڵاتدارنی بەریتانیا مەبەستیان بوو بە زوترین كات ئەو ئەنجومەنە كۆ ببێتەوەو بڕیار لە دەستووری عێراقی بدات، كە یەكەمین دەستور بوو لە مێژووی ئەو دەوڵەتە تازە دروست كراوەدا. ئەو پرۆژە دەستوورییەش لە لەندەن داڕێژرابوو، و بەبێ‌ هیچ گۆڕانێك پەسەند كرا، لەو دەستوورەدا نەتەوەی كورد حیسابی ئەوەی بۆ نەكرابوو كە دووەمین نەتەوەی عێراقە و سەبارەت بە سەلماندنی مافە رەواكانی كوردیش هیچ بەندێك جێگیر نەكرابوو.

 

- لە 27-3-1964 هەر سێ پارتی گەلی كورد و كۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەكێتیی كورد – كاژیك، لە سلێمانی یەكیان گرت و حزبێكی نوێیان پێكهێنا بە ناوی كاژیك.

 

- بە 27-3-1974 شۆڕشی گوڵان لەسەر بنەمای شۆڕشی ئەیلوولی مەزن هەڵگیرسا.

 

- لە 27-3-1988 عەلی عەزیز گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری كورد كۆچی دوای كرد، ئەو هونەرمەندە ساڵی 1947 لە شاری كەركووك هاتۆتە ژیانەوە، یەكەمین گۆرانی لە 1961 بۆ ئیزگەی كوردی تۆمار كردووە و لە ژیانیدا نزیكەی چل گۆرانیی بەرهەم هێناوە.

 

- لە 27-3-1991 هێزەكانی رژێمی بەعسی رووخاوی عێراق دووبارە شاری كەركووكیان داگیر كردەوە و بەو هۆیەوە سەدان هاووڵاتیی كورد شەهید و بە هەزاران کەسی دیکەش ئاوارە بوون. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە یەکەم ڕۆژی نەورۆز واتە 1991.3.21 لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و جەماوەری ڕاپەڕیوی کەرکووک لە دەسەڵاتی بەعس پاک کرایەوە.

 

- لە 27-3-2001 نووسەری كورد (مەلا جەمیل رۆژبەیانی) لە شاری بەغدا بە شێوەیەكی دڕندانە تیرۆر كرا كە زیاتر لە 20 كتێب و نامیلكەی بە چاپ گەیاندووە.

 

- لە 27-3-2015  داعش لە هەر دوو گەڕەكی قەسری سمایل بەگ و شنگالی كۆن هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام ئەو هێرشەیان لەلایەن پێشمەرگەوە بە توندی تێكشكێندرا و ژمارەیەكی زۆر تیرۆریست كوژران و بریندار بوون، هەروەها شەش لاشەشیان كەوتە دەست هێزی پێشمەرگە.

 

- لە 27-3-2017 هێزەكانی عێراقی بە پاڵپشتیی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو سەنتەری شاری مووسڵ پێشڕەوییان كرد و توانیان گەڕەكەكانی "وادی عەین و رەجم حەدیدیان" لە باشووری بەشی راستی مووسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بكەن.