كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەولێر پێشبڕکێیەکی بە کۆمەڵ بۆ ئافرەتان بەڕێوەچوو

 

لە هەولێر پێشبڕکێیەکی بە کۆمەڵ لە ژێر ناونیشانی (ڕاکردن لە پێناو مرۆڤایەتی) بۆ ئافرەت و خانمانی شاری هەولێر ئەنجام درا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 17/3/2019، لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی بە‌بۆنه‌ی فیستیڤاڵی یاده‌كانی ئادارو نه‌ورۆز، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر پێشبڕكێیه‌كی راكردنی به‌كۆمه‌ڵ به‌ناونیشانی (راكردن له‌ پێناو مرۆڤایه‌تی) بۆ ئافره‌ت و خانمانی شاری هه‌ولێر ئەنجامدا.


لە پێشبڕکێکەدا نزیکەی 200 ئافرەت تێیدا بەشداربوون، ڕاکردنەکەیان لە چواڕیانی نزیک پارکی شانەدەرەوە دەستی پێکرد و بەسەر شەقامی 60 مەتری دا سوڕانەوە و لەناو پارکی شانەدەر کۆتایی پێهات.


لەکۆتایی چالاکییەکەشدا خەڵات و هاوکاری بەسەر براوەی یەکەم تاکو دەیەمی ئەم پێشبڕکێیە دابەشکرا.