ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 17-3-1916 ئیتالیا هاتە ناو رێکكەوتنانمەەی سایكس پیكۆ كە لە نێوان رووسیا و فەرەنسا و بەریتانیا واژۆ كرابوو بۆ دابەشكردنی بەرژەوەندییەكانی نێوانیان.

 

- لە 17-3-1948 هەر یەكە لە فەرەنسا و بەریتانیا لەگەل وڵاتانی بلۆكس رێكکەوتنی برۆكسل واژۆ دەكەن بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پەیمانی ئەتلەنتیكی باكووری (ناتۆ)

 

- لە 17-3-1969 جۆڵدا مائیر وەك یەكەم ژن بە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا و ناوبراو لە سالی 1898 لەدایك بوو و لە سالی 1978 كۆچی دوایی كرد.

 

- لە 17-3-1993 پەرلەمانی كوردستان یاسای گەڕانەوەی ئەفسەرە لادراوەكانی بۆ خزمەتی سەربازی دەركرد و ئەفسەرێكی زۆری دەركراو و خانەنشینكراو سوودیان لەو یاسایە وەرگرت و ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان كە بەرەی رەنج و خەباتی سەدان ساڵەی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانە تاكە دەسەڵاتی شەرعیی یاسادانانە لە هەرێمدا و لەو كاتەوەی دەست بەكار بووە و چەندین یاسا و بڕیاری گرنگی دەركردووە و چەند یاسایەكی هەموار کردووە.

 

- لە 17-3-1993 كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوای لابردنی ئابڵۆقەی نێودەوڵەتییان لەسەر باشووری كوردستان كرد، ئەوەش بەشێك لەو هەوڵە حكوومی و ناحكوومییانە بوو كە بۆ باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی باشووری كوردستانی لە وڵاتانی دەرەوە خرابووە گەڕ، شیاوی باسە پاش بڕانەوەی جەنگی دووەمی كەنداو نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی زنجیرەیەك بڕیاری نێودەوڵەتییەوە سزای ئابووری بەسەر عێراقدا سەپاند و داوای لە تەواوی وڵاتانی جیهانیش كرد مامەڵە بازرگانی و ئابورییەكانیان و هەموو ئاڵوگۆڕێكی هێنان و بردنە دەرەوە لەگەڵ عێراقدا بوەستێنن.

 

- لە 17-3-1993 یەكەمین كابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی دكتۆر فوئاد مەعسووم دەستی لەكار كێشایەوە و رۆژی دواتریش لە پەرلەمانی كوردستان دەست لەكار كێشانەوەكە پەسەند كرا.

 

- لە 17-3-2003 رۆبن كۆك وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستی لە پۆستەكەی خۆی كێشایەوە بەهۆی رەتكردنەوەی شەڕی هاوپەیمانان دژ بە عێراق.