کچە هەڵاتووەکەی سعودیە بە چەند وێنەیەک خەڵکی وڵاتەکەی توڕە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کچە هەڵاتووەکەی سعودیە بە چەند وێنەیەک خەڵکی وڵاتەکەی توڕە دەکات

 

کچە هەڵاتووەکەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بە چەند وێنەیە، خەڵکی وڵاتەکەی توڕە دەکات.

 

رەهەف محەمەد ئەلقەنون، ئەو کچە سعودییەی بە بیانووی ئازاردانی لەلایەن خێزانەکەیەوە، وڵاتەکەی بەجێ هێشت و لە کەنەدا گیرسایەوە، بەشداریی خۆپیشاندانێکی هاوڕەگەزبازانی ئەو وڵاتەی کردووە و لۆگۆی هاوڕەگەزبازانی بەرز کردووەتەوە.

 

بەهۆی بڵاو بوونەوەی ئەو وێنانەی رەهەف ئەلقەنون بە لۆگۆی هاوڕەگەزبازییەوە، خەڵکی وڵاتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزاییان نیشان داوە.

 

رەهەف ئەلقەنون لە 7-1-2019، بە گەشتێک لە کوێتەوە رووی کردە تایلاند و لەوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند، کە بەهۆی زەبروزەنگی خێزانەکەی، نایەوێ بگەڕێتەوە و دەیەوێ وەک پەنابەرێک روو بکاتە ئوستڕالیا.

 

دواتر حکوومەتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف بەخشی و لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێ کرد.

 

دوای گەیشتنی بە کەنەدا، ئەو کچە سعودیە، کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە، بە جلی نیمچە رووت دەرکەوت و لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی هەڵگەڕانەوەی خۆی لە ئاینی ئیسلام کرد و رایگەیاند، خواردنەوەی ئەلکحولی دەخواتەوە و گۆشتی بەرازیش دەخوات.