ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 9-3-1945 فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ژاپۆنیان بۆردومانكرد و زیاتر لە دوو هەزار تۆن بۆمبیان داباراند و بەو هۆیەوە 130 هەزار كەس كوژران.

 

- لە 9-3-1973 پرۆژەی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان بەپێی رێككەوتننامەی 11ی ئادار رادەستی حكوومەتی عێراق كرا، بەڵام رژێم لێی پەشیمان بووەوە و جێبەجێی نەكرد.

 

- لە 9-3-1975 لە درێژەی هێرشی دڕندانەی بەعس بۆ سەر كوردستان، رژیم لە هێرشێكی لەناكاوی فراواندا بۆ سەر ناوچە ئازادكراوەكانی شۆڕش لە ناوچەی بناری سوورێن، شەهیدی سەركردە شێخ محەمەدی سەید عەلی حافز قووتابی رێبازی بارزانی نەمر لە نەبەردییەكی كەم وێنەدا شەهید بوو، شێخ محەمەدی سەید عەلی حافز فەرماندەی هێزی ئەزمەڕ لە شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی ناسراوی گەرمیان لە داستانێكی مەزنی بەرگریكردن لە شۆڕشی ئەیلوولدا شەهید بوو، ئەو شەرەی كە رژیمی بەعس پاش ئیمزاكردنی رێكکەوتنامەی جەزایر بەسەر كوردستان و شۆڕشی ئەیلوولیدا سەپاندەوە، لە بەرەبەیانی نۆی ئاداری ئەو ساڵەدا رژیم هێزێكی سەربازی زۆری بە پاڵپشتی زریپۆش و تانك  كۆ كردە و لە پەلامارێكی كتوپڕدا پەلاماری شارۆچكەی شانەدەری نزیك سەید سادقی داو لەوكاتەشدا شەهیدی فەرماندە شێخ محەمەدی سەید عەلی حافز و ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لەناو ئەو شارۆچكەیەدا بوون كە سوپا گەمارۆی دابوو، ئەم سەركردەیە و پێشمەرگەكانی تا دوا گوللەی تفەنگەكانیان بەرگریییان كرد، بەڵام شەهیدی سەركردە شێخ محەمەد پاش ئەوەی پێشمەرگەكانی رەوانەی بەرەكانی دواوە كرد، بە دوا گوللەی دەمانچەكەی، خۆی شەهید كرد.

 

لە -9-3-1989 لە شاری قامیشڵووی كوردستانی سوریا محەمەد شێخۆ هونەرمەندی بەناوبانگ و نیشتمانپەروەری كوردستان كۆچی دوایی كرد، محەمەد شێخۆ یەكێكە لەو هونە رمەندانەی كوردستان كە هەمیشە لە ریزی گەلدا بووە، ساڵی 1948 لە گوندی "گرباو"ی نزیك قامیشڵوو هاتۆتە ژیانەوە لە گوندی خجۆكێ‌ خوێندنی تەواو كردووە، ناوەندی لە قامیشڵووی تەواو كردووە، لەو ێوێدا بایەخی بە مۆسیقاو گۆرانی كوردی داوە، ساڵی 1969 چۆتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لەگەڵ هونەرمەندان مەحمود عەزیز و سەعید یوسفدا تیپی مۆسیقای نەورۆزیان دامەزراندووە، كە تیپێكی هونەری بووە كە بایەخی بە گۆرانی و مۆسقای فۆلكلۆری كوردی داوە، ، ساڵی 1972 بۆ سوریا گەراوەتەوە، محەمەد شێخۆ بەهۆی گۆرانی و سرودە نیشتیمانپەروەرییەكانی و كوردایەتییەكانیەوە لەلایە ن دەسەڵاتدارانی حكوومەتی سوریاوە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر کراوە و دواجار لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆی ساڵی 1989 دا لە شاری قامیشڵوو كۆچی دوایی كردووە.

 

- لە 9-3-1991 كڵپەی راپەرینی پیرۆزی كوردستان گەیشتە شارۆچكە جوانەكەی شەقڵاوەی دامێنی چیای سەفین، جەماوەری ڕاپەڕیوی ئەو شارە، لە ماوەیەكی كورتدا تەواوی شارۆچكەكەیان لە دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژیمی بەعس پاك كردەوەو شارۆچكەی شەقلاوەیان رزگار كرد، شەقلاوە جێگەیەكی ستراتیژی هەیە و بە رزگاربوونی ئەو شارۆچكەیە سەركەوتنەكانی ناوچەی پشدەر و سلێمانی گەیشتە نزیك شاری هەولێر و هاتوچۆی پێشمەرگە و جەماوەری راپەریوی كوردستان لە نێوان ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستاندا پانتاییەكی فراوانتری گرتەوە.

 

- لە 9-3-1994 دوو فەرمانبەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری سلێمانی تیرۆر كران.

 

 لە 9-3-2012 خۆپیشاندان لە سەرانسەری سووریا لەژێر ناوی (هەینیی وەفاداری بۆ ڕێزگرتن لە ڕاپەڕینی ساڵی 2004ی کوردان لە قامیشلوو ساز كرا.

 

- لە 9-3-2015 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە بەشداریی هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحیەكان و ئاسایشی كەركووك لە چەند قۆڵێكەوە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی ناوچەكانی دەوروبەری كەركووكیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش دەست پێكرد و توانیان بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین ناوچە بە درێژایی 15 تا 20 كیلۆمەتر لە داعش رزگار بكەن. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ناحیەكانی مولتەقا و مەلا عەبدوڵڵا و گوندەكانی "سمایلاوای یەك و دوو و سەخرە" ئازاد كران، هەروەها ژمارەیەكی زۆریش لە تیرۆریستانی داعش كوژران.

 

- لە 9-3-2016 هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری ناوەران، تیرۆریستانی داعشیان بۆردمان كرد و زیاتر لە 15 تیرۆریست كوژران و زیانی زۆری مادیش بە تیرۆریستان گەیشت. ئەو بۆردومانەی پێشمەرگە بۆ سەر مۆلگەكانی داعش لە گوندەكانی "خورسوباد و بایبوخت و شەلالات و عومەر قامچی" بوو، هەروەها بازگەیەكی تیرۆریستان لە شەلالات و ژماریەك مۆڵگە و ئۆتۆمبیلیان لەناو چوون.