وه‌قفی ئومێد له توركیا راپۆرتێكی له‌باره‌ی كوشتنی ئافره‌ته‌وه له توركیا بۆ رای گشتی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد كە پار 477 ئافره‌ت به ده‌ستی پیاوه‌وه لە توركیا كوژراون.
به بۆنه‌ی 8ی مارسی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه، وه‌قفی ئومێد له توركیا راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و باسی له توندوتیژی پیاو ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "له 2018دا له توركیا 477 ئافره‌ت به ده‌ستی پیاو كوژراون و 232 ئافره‌تی تریش بریندار بوونه. له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردووش‌دا 1760 ئافره‌ت به چه‌كی جۆراوجۆر له توركیا به ده‌ستی پیاوه‌وه كوژراون".
له راپۆرته‌كه‌دا ئیسته‌نبۆڵ له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا هاتووه له كوشتنی ئافره‌ت و له 2018دا ته‌نیا له‌و شاره‌دا 82 ئافره‌ت به ده‌ستی پیاو كوژراون.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌قفی ئومێد، كوشتنی ئافره‌ت به ده‌ستی پیاو له توركیا 90% زیادی كردووه.