ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 5-3-1903 ئەڵمانیا و دەوڵەتی عوسمانی ڕێككەوتن كە كۆمپانیاكانیان بە هاوكاریی كۆمپانیاكانی هیندستان هێلی ترێنی نێوان بەغدا – كەركوك ، بەغدا – مووسڵ  دروست بكەن.

 

- لە 5-3-1912 بۆ یەكەمجار فڕۆكەی چاودێری و بۆمبهاوێژ بەكار هێنرا، كاتێك كە فڕۆكەكانی ئیتالیا هێزەكانی توركیایان لە باكووری ئەفریقیا بۆردومان كرد.

 

- لە 5-3-1963 مەلا مستەفا بارزانی هۆشداریی دایە شاندی حكوومەتی بەغدا بە سەرۆكایەتیی ئەركان فەریق تاهیر یەحیا، بەوەی كە ئەگەر لە ماوەی سێ ڕۆژدا وەڵامی داخوازییەكانی شۆڕش نەداتەوە، ئەوا دەست بە شەڕ دەكنەوە و بۆ ئەوەی مافەكانی گەلی كوردستان لەو رێگەیەوە دەستەبەر بكات.

 

- لە 5-3-1975 ئەفسەرێكی پلە باڵای ئێرانی سەردانی بارزانی نەمری كرد و پێی راگەیاند كە ئێران و عێراق رێك دەكەون و بەوەش ئێران سنوورەكانی لە بەرامبەر پێشمەرگە دادەخات.

 

- لە 5-3-1991 یەكەمین رۆژی راپەرڕن و یەكەمین كڵپەی ڕاپەڕین لەدژی دامودەزگاكانی بەعسی رووخاوی عێراق لە شاری رانیەوە دەستی پێ‌ كرد. لەو رۆژەدا   خەڵك و جەماوەر بە پشتیوانی پێشمەرگەیی كوردستان شاری رانیە و دەوروبەریان رزگار كرد و تەواوی دامودەزگاو مۆڵگە و سەربازگەكانی رژێمی بەعسیان لەناو برد و لەوێوە هەڵمەتی جەماوەر و پێشمەرگە شار و شارۆچكە و ناوچەكانی تری باشووری كوردستانی گرتەوە و راپەڕینی ئاداری1991 بە یەكێك لە لاپەڕە گرنگەکانی دیرۆكییەكانی مێژوی كورد لە كۆتای سەدەی بیستەمدا دادەنرێت.

 

- لە 5-3-2012 بۆ یەكەمین جار فڕۆكەكانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی كوردستان توانیان 18 پێشمەرگە لە چیای سەفین رزگار بكەن كاتێك كە بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردبوو.

 

- لە 5-3-2015 لە شاری هەولێر سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عیسمەت یەڵماز وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد. وەزیری بەرگریی توركیا ستاییشی میواندۆستیی گەلی كوردستانی كرد و پێزانینیشی هەبوو بۆ ڕەوشی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، هەروەها جەختی لە پێویستیی پێكەوەژیانی گەلانی ناوچەكە كردەوە و راشیگەیاند كە توركیا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دەبێت.